كۆمپانیای سامسۆنگ، به بڵاوكردنه‌وه‌ی گالاكسی ئێس 8، ویستی به‌رهه‌مێكی بێ كێشه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌میش بێ كێشه نییه و هه‌ندێك گرفتی بۆ دروست بووه كه ناكرێ فه‌رامۆش بكرێن.
دوای ئاشكرابوونی گرفتی سووربوونی شاشه‌ی مۆبایله‌كه و گرفتی وای فای و شه‌حنكردنه‌وه‌ی بێ وایه‌ر، كێشه‌یه‌كی تری بۆ دروست بوو كه ئه‌مانه له چاویدا ئاسایین، ئه‌ویش بریتییه له كوژانه‌وه و داگیرسانی مۆبایله‌كه له خۆیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێت.
ئه‌م گرفته له قه‌باره‌ی پڵه‌سی گالاكسی ئێس 8 له‌لایه‌ن هه‌ندێ له به‌كارهێنه‌رانه‌وه دروست بووه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ هێما له خواره‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه دروست ده‌بێ، پاشان به شێوه‌ی خۆیی ده‌كوژێته‌وه و داده‌گیرسێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكاره‌كه‌ی چییه.
تا ئێسته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا كۆرییه‌كه‌وه، هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌دراوه، ئه‌مه له كاتێدا كه كێشه‌كه به ته‌واوی بڵاو بووه‌ته‌وه.