له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ده‌رده‌كه‌وێت رووداوێكی مه‌ترسیداری هاتوچۆ له یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی رووداوه‌كه، شۆفێره‌كه به سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه پێشهاتێكی هاتوچۆ له ویلایه‌تی ئه‌لابامای ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌خات، كاتێك ئۆتۆمبێلێكی جێب چه‌ند جارێك سه‌ره‌وژێر ده‌بێت و چه‌ند پارچه‌یه‌كی لێ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كۆتادا شۆفێره‌كه خۆی هه‌ڵده‌داته ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌ڵده‌ستێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ڤیدیۆیه به كامێرای ئۆتۆمبێلێكی دوای ئه‌و تۆمار كراوه، له شاڕێی خێرای ئه‌ی 65ـه له شاری مۆبایلی ویلایه‌تی ئه‌لابامای ئه‌مه‌ریكا.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، جێبێكی سپی به خێرایییه‌كی زۆر دێت و له رێیه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به هۆی خێرایی زۆره‌وه خۆی به ئۆتۆمبێلێكی فۆرددا ده‌كێشێت، پاشان وه‌رده‌گه‌ڕێت و چه‌ند جاری سه‌راوژێر ده‌بێت و پارچه‌كانی لێ ده‌بنه‌وه، له كۆتادا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕێنه‌كراو شۆفێره‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ر پێ راده‌وه‌ستێت. پاشان سه‌رنشینێكی تریشی لێ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به برینداری.