به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، مانگی ئایار كۆتا مانگه چاوه‌ڕوانی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنتڕۆڵ و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كه‌ن، له مانگی حوزه‌یرانه‌وه به سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك پاره‌ی موه‌لیده‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30 نیسان/ئه‌پریل، قاره‌مان مه‌ولوود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ "وشه" رای گه‌یاند، پاڵپشتی نه‌كردنی حكوومه‌ت له موه‌لیده‌كان و گرانبوونی نرخی گاز، هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای موه‌لیده له كوردستان.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌كان روونی ده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك ئه‌ندازیار له ساڵی 2007 بۆ دیاریكردنی نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده له هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، كۆ بووینه‌وه و نرخی یه‌ك سه‌عات بۆ ئه‌مپێرێكمان به له‌به‌رچاوگرتنی پاره‌ی شكان و رۆن و گازه‌وه به 40 دینار خه‌مڵاند كه ئه‌وكات گاز هه‌رزان بوو، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی گرانبوونی نرخی گاز و پاڵپشتی نه‌كردنی حكوومه‌ت به پێدانی سووته‌مه‌نی به موه‌لیده‌كان، نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌یش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
"ئێسته لیژنه‌یه‌كمان ناردووه‌ته ناو بازاڕی هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی بزانین نرخی گاز چه‌نده، ئێمه نرخی گازێكی مامناوه‌ند به پێوه‌ر وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی نه خاوه‌ن موه‌لیده‌كان گله‌یییان هه‌بێت و نه هاووڵاتییانیش، له‌سه‌ر نرخی ئه‌و گازه پاره‌ی ئه‌مپێری موه‌لیده‌كان دیاری ده‌كه‌ین، دیاریكردنیش لای ئێمه به سه‌عاته و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وا نرخه‌كه‌یش زیاتر ده‌بێت"، قاره‌مان مه‌ولوود وای گوت.
زۆربه‌ی هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت له وه‌رزی گه‌رمادا گله‌یییان له پابه‌ندنه‌بوونی موه‌لیده‌كان هه‌یه به‌و سه‌عاتانه‌ی وه‌ك خشته‌ی مانگانه بۆیان دیاری كراوه و له كاتی خۆیدا كاره‌بایان پێ نادرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان باس له پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه به شێوه‌یه‌كی زانستی و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه تا ئێسته پشتمان به راپۆرتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌ولێر به‌ستبوو، نزیكه‌ی 600 فیده‌ر له پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه، له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌وان كات و نرخی موه‌لیده‌كانمان دیاری ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ست ده‌كرا كه ئه‌و سیسته‌مه وه‌ڵامده‌ر نییه و هه‌ندێك له موه‌لیده‌كان پابه‌ند نه‌ده‌بوون به كاتی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته، پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌رمان له‌سه‌ر موه‌لیده‌كان جێبه‌جێ كردووه و ئێسته نزیكه‌ی 60%ی ته‌واو بووه و به‌رده‌وامین له به‌ستنی ئه‌و پێوه‌ره و له‌و مانگه‌دا ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌گاته موه‌لیده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، دوای خستنه‌كاری ئه‌و سیسته‌مه، موه‌لیده‌كان به‌پێی پێوه‌ره‌كه، چه‌ند سه‌عاتیان كاره‌با دابێت به هاووڵاتییان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێت و به‌پێی ئه‌و كاته پاره له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.
قاره‌مان مه‌ولوود له‌باره‌ی دیاریكردنی پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌م مانگه بۆ هاووڵاتییان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ لیژنه‌مان ناردووه‌ته بازاڕ بۆ وه‌رگرتنی نرخی گاز و ئه‌و مانگه‌یش تا سیسته‌می پێوه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌وێته گه‌ڕ، پێویستیمان به راپۆرتی كۆنتڕۆڵی كاره‌با ده‌بێت و داوامان لێ كردوون پلانی كاره‌بای نیشتمانیمان بۆ بنێرن، دوای گه‌یشتنی ئه‌و راپۆرته له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كان داده‌نیشین و نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده دیاری ده‌كه‌ین.