زانایانی بواری جیۆلۆجیا، به‌دوای لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه سووره‌وه كه له نێو تاڤگه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی ده‌هاته ده‌ره‌وه به‌رده‌وامن و سه‌ره‌نجام نهێنیی ئه‌و دیارده‌یه‌یان دۆزییه‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری "جۆرنال ئۆف گلاكیۆلۆجی" بڵاو كراوه‌ته‌وه، زانایان دووپاتیان كرده‌وه، له دوا توێژینه‌وه‌یان بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوه سووره‌ی كه له نێو تاڤگه‌كانی جه‌مسه‌ری باشوور ده‌رده‌كه‌وێ، بۆ جۆره ئاوێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ته‌مه‌نی زیاتر له ملیۆنێك ساڵه و له ژێر چینه به‌ستووره‌كانی به‌فر له‌و ناوچه‌یه ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، هۆكاری سووربوونی ڕه‌نگی ئه‌و ئاوه بۆ كارلێك كردنی له‌گه‌ڵ ئۆكسیداتی ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی باوه‌ڕه‌كان و بنه‌ماكانی فیزیا، ئه‌م جۆره ئاوه به‌رده‌وام به شلی ده‌مێنێته‌وه و له تاڤگه‌كان دێته خواره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما نزم ببێته‌وه بۆ پله‌ی به‌ستنیش.
تاڤگه‌كانی خوێن ده‌كه‌وێته لای ڕووباری تایلۆری به‌ستوو له ناوچه‌ی ماكمۆردۆی وشكی له خاكی ڤكتۆریای ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌مسه‌ی باشوور، دۆزینه‌وه‌ی تاڤگه‌كانی ده‌م بۆ توێژه‌ری جیۆلۆجی تۆماس جریفیس تایلۆر له ساڵی 1911 ده‌گه‌ڕێته‌وه.