رەگەزپەرستی بەرامبەر منداڵەكەی ناو سكی كراوە

:: AM:11:14:30/04/2017 ‌

سیرینا ویلیامزی ئەستێرەی تێنسی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە لەلایەن یاریزانێكی بەناوبانگی تێنسەوە رەگەزپەرستی بەرامبەر منداڵەكەی ناوسكیدا كراوە.

سیرینا ئاشكرای كرد كە لەلایەن ئیلی ناستاسی رۆمانی و ریزبەندی پێشووی یەكەمی جیهان لە یاریی تێنسدا رووبەڕووی دیاردەی رەگەزپەرستی بووەتەوە و سووكایەتی بە منداڵەكەی ناو سكی كراوە.

 سیرینا /35 ساڵ/ لە ئێستادا لەگەڵ دەزگیرانەكەی ئەلێكسیس ئۆهانیان بەڕێوەبەری تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ریدیت) چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵەكەیان دەكەن كە لە مانگەكانی كۆتای لەدایكبوونیدایە.

سیرینا ئاشكرای كرد كە لە ئاهەنگی تیروپشكی پاڵەوانیەتیی جامی یەكەتیی تێنسی ناودەوڵەتیدا گوێی لە گفتوگۆی ئیلی بووە لەگەڵ هاوڕێكانی لە هەڵبژاردەی تێنسی رۆمانیا بەزمانی رۆمانی گووتبوویان "با چاوەڕێی لە دایكبوونی منداڵەكەی سیرینا بكەین و بزانین رەنگی پێستی چۆن دەبێت، بزانین رەنگەكەی تێكەڵەی شكۆلاتە و شیر دەبێت.

سیرینا رەنگی پێستی ئەسمەرە و دەزگیرانەكەشی ئۆهانیان سپی پێستە، چەند مانگێك پێش ئێستا بەفەرمی دەزگیراندارییان راگەیاندبوو.

لای خۆیەوە یەكەتیی تێنسی ناودەوڵەتی ئاشكرای كرد كە تا ئێستا هیچ داواكارییەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بۆ نەهاتووە و لە كاتی پێشكەشكردنی داوای یاسایشدا لە رووداوەكە دەكۆڵنەوە و ئەگەریش سەلمێنرا سیرینا رووبەڕووی دیاردەی رەگەزپەرستی بووەتەوە، ئەوا بەتواندترین شێوە سزای رەگەزپەرستەكە دەدەین و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەكەین.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م