له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له سنووری پارێزگای دهۆك، حه‌وت كه‌س بریندار بوون و دوو كه‌سی تریش گیانیان له ده‌ست دا.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 12ی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گشتیی نێوان دهۆك – شێخان بۆ هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێك خۆی له ستوونێكی كاره‌با داوه و سه‌ره‌نجام ڕووداوێكی مه‌ترسیداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و دوو له سه‌رنشینانی گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌هه‌مان شێوه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له شارۆكه‌ی زاخۆ، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیڵێكی بارهه‌ڵگر خۆیان به‌یه‌كدا داوه و به‌و هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س بریندار بوون و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ و ئێسته له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكدان.
ئاماژه‌ی دا، هۆكاری ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌وه بووه، شوفێران له كاته‌كانی شه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌قامه‌كان چۆڵن، به‌خێرایییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌ڕۆن، بۆیه تووشی ڕووداوی له‌م شێوه‌یه ده‌بن، بۆیه داوا له شوفێران ده‌كه‌ین له‌سه‌رخۆ بن له‌كاتی شوفێریكردندا، تا گیانیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌لامه‌ت بێ و به‌بێ كێشه بگه‌ن به‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌چن.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.