سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوه‌تنامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی فلیپین ناردووه تا سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات له واشنتن، ئه‌و پیاوه‌ی ڕكی له سیاسه‌ته‌كانی باراك ئۆباما هه‌ڵگرتبوو.
دوێنێ شه‌موو، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی "دۆستانه"دا، "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له "ڕۆدریگۆ دۆتیرتی" سه‌رۆكی فلیپین كرد كه سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له كۆشكی سپی پێشوازیی ده‌كات، وه‌ك چۆن له به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكه‌كه‌دا هاتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی كۆریای باكور بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و وڵاتانی تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له ڕووی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه كراوه.
هه‌ردوو لا، ئاماژه‌یان به‌و گرفته كوشنده‌یه‌ی وڵاتی فلیپین كرد كه بریتییه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، بۆیه رۆدریگۆ گوتی: ئێمه هه‌ڵمه‌تی توندمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ده‌ست ئه‌و به‌ڵایه ڕزگار بكه‌ین كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌موو دنیا دروست كردووه.
دۆتیرتی، به دوژمنی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه چه‌ند جارێك هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ری ئاشكرا كردووه كه ڕكی لێیه‌تی، به تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی ئۆباما له‌و وڵاته‌ی ده‌گرت كه ناتوانێ مامه‌ڵه‌ی گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكات.
سه‌رۆكی فلیپین به‌وه ناسراوه كه زمانێكی توندی هه‌یه و له كاتی گوتاره‌كانیدا هه‌میشه جنێو ده‌دات و نه‌فرین له نه‌یاران و ڕه‌خنه‌گرانی ده‌كات، ته‌نانه‌ت به ئۆبامای ده‌گوت: "كوڕی سۆزانی" ئه‌گه‌رچی دواتر داوای لێبوردنی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه كرد.