كه‌نیسه‌یه‌كی وڵاتی ڕووسیا، تابلۆیه‌كی نوێی لێ دانرا، تێیدا وێنه‌ی فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه نیشان دراوه و تابلۆكه‌ش باسی ڕۆژی دوایی ده‌كات.
كه‌نیسه‌ی "كاتدرائی" له "چیرفۆنگراد" كه ده‌كه‌وێته 70 كیلۆمه‌تر سه‌رووی شاری "لافیل" و نزیكه له سنووری ئۆكرانیا، تابلۆیه‌كی نوێی داناوه، تێیدا سه‌رۆكی ڕووسیا نه‌خشێنراوه و ئامانجیش لێی، نیشاندانی مه‌ترسیی ڕۆژی دواییه و تێیدا پوتین هه‌ردوو ده‌ستی ده‌كێشێ به سه‌ریدا.
"میخائیلۆ نیسكۆگۆر" قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌م وێنه‌یه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ڕووداوه‌كانی ڕۆژی دوایییه، به مه‌به‌ستیش وێنه‌ی فلادیمێر پوتین دانه‌نراوه، ته‌نیا ویستوومانه به ڕوونترین شێوه ئه‌و ڕووداوانه له تابلۆیه‌كدا به‌رجه‌سته بكه‌ین تا سه‌ردانكه‌رانی كه‌نیسه‌كه بۆیان ڕوون ببێته‌وه.
تابلۆكه له لایه‌ن حه‌وت هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی ناسراوی رووسیا به ماوه‌ی چوار مانگ ته‌واو كراوه، كاتێك ته‌ماشای ده‌كه‌ی، بۆت ده‌رده‌خات كه چۆن ده‌سه‌ڵاتدارێكی دڕنده، كاتێك تاوان ئه‌نجام ده‌دات، له‌و ڕۆژه‌دا په‌شیمانی ده‌رده‌بڕێ.
"ئۆلیكسی شیریدنیچنكۆ" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ڵێ، ئامانج لێی، گه‌یاندنی په‌یامێك بوو بۆ خه‌ڵكی كه هیچ كه‌س له سزا ڕزگاری نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین پۆستیشی هه‌بێ.