سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ستێڤان لۆڤێن نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد و تێیدا سوپاسی پشتیوانی و دڵسۆزی كاكه حه‌مه ده‌كات، بۆ هاوخه‌می ده‌ربڕینی له به‌رامبه‌ر كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی حه‌وتی نیسان/ئه‌پریلی 2017ی شاری ستۆكهۆڵم.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید له نامه‌كه‌ی بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود ده‌ڵێ، به‌ناوی حكوومه‌ت و گه‌لی سوید، ده‌مه‌وێ سوپاسی ده‌ربڕینی دڵسۆزی و پشتیوانی به‌ڕێزت بكه‌م، پاش ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریلی 2017 له ستۆكهۆڵم ڕووی دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هیچ وشه‌یه‌ك نییه بتوانێ ساڕێژی دڵته‌نگیمان بكات، تا ئێمه بتوانین به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و هاوڕێی قوربانییانی تاوانه‌كه ده‌ری ببڕین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئێمه به‌رز و به‌هێزتر ده‌وه‌ستین، چونكه ده‌زانین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه بۆ پاراستنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی.
له كۆتای نامه‌كه‌دا واژوو و ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید نووسراوه و له ڕێكه‌وی 20 نیسان/ئه‌پریل نامه‌كه بۆ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود نێردراوه و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ناردنی نامه‌ی پرسه و هاوخه‌می له‌لایه‌ن سكرتێری حزبی سۆسیالیشت دیموكراتی كوردستان كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سویدی كردووه.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری