بەم شەش خۆراكە بۆ هه‌میشه‌ جه‌ڵته‌ی دڵ له‌خۆت دوورخه‌وه‌

:: PM:03:05:30/04/2017 ‌

خوێنبەرەكان سیستەمێكن لە نێو لەشدا كە بە بەردەوامی پێكهاتەی خۆراكی گرنگ و  ئۆكسجین بۆ بەشە جیا جیاكانی جەستەی مرۆڤ دەگوازنەوە، لە نێو ئەو خۆراك و پێكهاتانە زۆر جار چەوری لە نێو لوولەكانی خوێن جێ دەمێنن و بەمەش دەبێتە هۆی مەترسی دروستبوونی جەڵتە و گیرانی لوولەی خوێن، ئەمەش كارەساتی لێ دەكەوێتەوە.

بەشێكی گەورەی مانەوەی لەش بە تەندروستی باش و پاككڕاگرتنی خوێنبەرەكانی لەش بۆ ئەو خۆراكانە دەگەڕێتەوە كە دەخورێت.  بەشێوەیەكی گشتی خوێنبەرەكانی لەش تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن بەیەكەوە دەبەستێتەوە. بەڵام لە ڕێگەی رێكخستنی خۆراكی رۆژانە دەتوانرێت تەندروستی گشتیت بپارێزێت و لە نەخۆشییەكانی دڵ بە دوورت بخاتەوە.

ئەم شەش خۆراكە سروشتییە یارمەتی پاككردنەوەی خوێنبەرەكان دەدەن و ڕێگە لە نەخۆشی دڵ و جەڵتە دەگرن:

یەكەم: مارچێوە، جۆرە سەوزەیەكە بە كوڵاوی دەخورێت، كار لەسەر 100 هەزار خوێنبەر و خوێنهێنەر دەكات تا فشار كەم بكاتەوە، بەوجۆرە لەش لە هەوكردن ڕزگار دەكات و ڕێگە لە مەینی خوێن دەگرێت.

دووەم: هەنار، هەنار ماددەی فایتۆكیمیكەلی تێدایە كە كار دەكات وەكو دژە ئۆكسیدێك ناوپۆشی خوێنبەرەكان بەبێ‌ زیان دەهێلێتەوە.

سێیەم: زەردەچەو،  بەهاراتێكی بەهێزە كە دژی هەوكردنە، وە هەروەها كوركومینی تێدایە كە هەوكردن كەم دەكاتەوە و هۆكارێكی گرنگە بۆ توند كردنەوە و پتەوكردنی خوێنبەرەكان.

چوارەم: سپیرولینا، ڕووەكێكی دەریایییە یارمەتی كەمبوونەوەی فشاری خوێنبەرەكان دەدات، و هاوسەنگی جگەر رێك دەخات و ڕێگە لە دروستبوونی چەوری جگەر دەگرێت.

پێنجەم: تووترك، بەپێی توێژینەوەیەك ڕوونی كردووەتەوە،  تووترك دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم كە ئاستی كۆڵیسترۆل كەم دەكاتەوە و تێكڕای نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە بەرێژەی لە %40.
شەشەم: شووتی، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە زانكۆی فلۆریدا ئەنجام دراوە، شوتی چوار هەزار بەهێزكەر و ترشی ئەمینی تێدایە، بە شەش هەفتە خواردنی شووتی فشاری خوێن كەم دەكاتەوە، ئەو ترشە ئەمینیانەش لە لەش دا ئۆكسیدی ئازۆتی بەرهەم دەهێنن و ڕۆیشتنی خوێن ئاسانتر دەكات. 

ئەگەر خوێنبەرێك لە خوێنبەرەكانی لەش كە خوێن دابین دەكات بۆ دڵ گیرا، ئەوە نەخۆشیەكانی دڵ زیاتر دەبێت بەڵام دەكرێت چارەسەر بكرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر خوێنبەری  سەرەكی دڵ واتە شاخوێنبەرەكان گیرا ئەوە هێرشی دڵ كوشتندە دەبێت.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد