كازم ساهیر هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عه‌ره‌بی، له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وام ئاهه‌نگیان لێ ده‌كات، خانووی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له هه‌ریه‌ك له‌و خانوانه‌ش، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی كه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه یه‌ك ده‌گرێته‌وه داناوه.
وه‌ك له دیمانهكانیدا ئاماژه‌ی پێ كردووه، كازم له ئیمارات، میسڕ، مه‌غریب، فڕه‌نسا، لبنان و چه‌ند وڵاتێكی تر خانوی خۆی هه‌یه له هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی تێدایه، بۆ نموونه، ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی له میسڕ وه‌ری گرتوون، له خانووه‌كه‌ی میسڕیدا دایناوه و دیكۆری ماڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بگونجێ.
به گشتی، خانووه‌كانی ساهیر به‌رگێكی هونه‌ری به‌خۆوه گرتووه، به تابلۆ و په‌یكه‌ر ڕازێندراوه‌ته‌وه و دیمه‌نێكی ساده‌ش له ڕووی گرانیی ناوماڵه‌كه‌وه به‌خۆوه ده‌بینن، واته پڕ نه‌كراوه له شتی گرانبه‌ها.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا، چه‌ند دیمه‌نێكی خانووه‌كه‌ی كازم له به‌یرووت پایته‌ختی لبنان نیشان ده‌دات كه بریتییه له نهۆمێكی یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره، ئه‌و خه‌ڵاته‌كانی له‌وێ به‌ده‌ستی هێناون نمایش كراون، تابلۆیه‌كیش دیاره كه خۆی دروستی كردووه و ئیمزای له‌سه‌ر كردووه.