یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى جیهان جۆره قاوه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێناوه كه ڕه‌نگى ئاوییه و هه‌مان تام و چێژى قاوه‌ى ئاسایی هه‌یه، به‌ڵام به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه ڕه‌نگى ددانه‌كان ناگۆڕێ.
بیرۆركه‌ى دروستكردنى ئه‌م جۆره قاوه‌یه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك دووربخاته‌وه له خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ى ئاسایی ره‌نگ قاوه‌یى یان ڕه‌ش، كه ده‌بێته هۆى گۆڕینى ڕه‌نگى ددانى مرۆڤ.
كۆمپانیاى "CLR CFF" كه خاوه‌نه‌كه‌ی دوو بران، ئامانجى ئه‌م كۆمپانیایه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه دروستكردنی ئه‌و جۆره كاڵایانه بووه كه ماده‌ى پارێزه‌ر و پێكهاته‌ى كیمیاییان تێدا نه‌بێت و له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیان.
نرخى یه‌ك دانه له‌م قاوه ته‌ندروسته 10 دۆلاره و نرخى 5 دانه‌ش 25 دۆلاره، سه‌ره‌تا ئه‌م قاوه‌یه ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا و سلۆفاكیا به‌رده‌سته و پێكهاته‌ى سه‌ره‌كیشی ده‌نكى قاوه‌ى عه‌ره‌بییه.