هه‌میشه باوكان كه‌متر له دایكان ده‌زانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵی كۆرپه بكه‌ن، ڕه‌نگه تۆ وا بزانی پێویستی به ڕاژه‌نینه به‌ڵام وا نه‌بێ، یان وا بزانی پێویستی به شیره یان پێویستی به پاككردنه‌وه‌یه و هیچیچیان ڕاست نه‌بێ، ئه‌مانه ئه‌و گرفتانه‌ن كه باوك كه‌متر له دایك تێی ده‌گات. ئه‌م باوكه ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دانراوه، باوكێك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ژیر بكات، ده‌نگی به‌كار ده‌هێنێ، له ڕێی گۆڕینی تۆنه‌كانی ده‌نگییه‌وه، منداڵه‌كه‌ی ژیر ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، منداڵه‌كه ده‌بوو به‌م ده‌نگانه بێزار بێت چونكه نه‌شازه و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه زیاتر بوایه، له‌وانه‌یه بترسایه، به‌ڵام زۆر به ئاسانی دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك ژیر ده‌بێته‌وه.