ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست بووه، كاره‌كانی ته‌واو كردووه و له داهاتوودا ده‌ست به هه‌نگاوی جێبه‌جێكردن ده‌كرێ.
عه‌مید ڕوكن "هه‌ژار عومه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئاماده‌كردنی پلانی ستراتیژیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك هاتبوو ئه‌و لیژنه‌یه ئێسته گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتا و ڕاپۆرتی خۆی ئاماده كردووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه لێدوانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی داوه، گوتی: لیژنه‌كه پێك هاتبوون له چوار ئه‌فسه‌ری پله باڵای وه‌زاره‌ت و تیمێكی به‌ریتانیش تێیدا ئه‌ندام بوو، 35 خاڵیان وه‌ك پێشنیاز بۆ هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیی باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خستووه‌ته ڕوو، پێشنیازه‌كانیش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكایی، به‌ریتانیایی و ئهڵمانیایییهوه كۆ كراونه‌ته‌وه و به نووسراوی فه‌رمی بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز كراونه‌ته‌وه.
گرنگترین خاڵی پێشنیازه‌كان بۆ ژیانی پێشمه‌رگه، داوایان كردووه یاسای خزمه‌ت و راژه‌ی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكرێت و له ڕووی دابینكردنی مووچه و شایسته دارایییهكانییهوه، بایه‌خی زیاتر به هێزی پێشمه‌رگه بدرێت.
هه‌ژار عومه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو كرد، ئێسته چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بارزانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن و دوای بڕیاردان له‌سه‌ری، قۆناغی جێبه‌جێكردن ده‌ست پێ ده‌كات.