ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وی كولتووری ده‌سپاكی له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا ده‌ست پێ ده‌كات و پڕۆژه‌كه‌ش بۆ ساڵى نوێى خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى ئایارى 2017 ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ئاگه‌دارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سبه‌ی چوارشه‌م سێی ئایاری 2017 له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ قۆتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان رێوڕه‌سمێك ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێى ئاگه‌دارییه‌كه، رێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بوونی د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه تایبه‌ته به سه‌ردانیكردنى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى كوردستان و پێشاندانى فیلمى دیكیۆمێنتارى تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى گوتنه‌وه‌ى وانه و رێنوێنی به‌قوتابیانى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى كه بڕیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ساڵى داهاتووى خوێندنیش به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و پڕۆژه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له چوارچێوه‌ى خۆپارێزى و شه‌فافى دژى گه‌نده‌ڵى دێت و به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستان و به دروشمى نه‌وه‌یه‌كى چالاك و هۆشیار بۆ ئاینده به‌رێوه ده‌چێت.