كاریگه‌رترین ڕێگه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ و سپی كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانتان

:: PM:02:23:03/05/2017 ‌
هێشتنەوەی دەست بە پاكی یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكان بۆ دووربوون و ڕێگری كردن لە نەخۆشییە گوازراوەكان و زۆر نەخۆشی تر  كە لە ڕێگەی دەستەوە بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگەی نەشۆردنی دەستەكانمان، كاتێك دەستت تووشی وشكبوونەوە و زبربوون دەبێت زۆر ڕێگە هەیە بۆ نەرمكردنەوەی پێست و ڕێگری كردن لە وشكبوونەوە، بەڵام بەكارهێنانی ئەم نەرمكەرانەوە تەنیا بە شێوەیەكی كاتی سوودی دەبێت، زۆر ڕێگە هەیە بۆ پاككردنەوەی دەستەكان بەڵام بەكارهێنانی ئەم ماسكانە یارمەتی پاككردنەوە و نەرمكردنەی پێستی دەستتان دەدات.
یەكەم: بەكارهێنانی ئەم گیراوەیەی لە خوارەوە باسی لێوە دەكەین، نەك دەبێتە هۆكارێك بۆ پاكبوونەوەی دەستەكان بەڵكو یارمەتی  سپیبوونەوە و نەرمبوونەوەی دەستەكانیش دەدات.
ئەو پێكهاتانەی كە گرنگن بۆ دروست كردنی گیراوەكە
* جەلاتینی هاڕاو بەتامی میوە.
*شیر.
*ئاوی خەیار.
* سۆدەی هاڕاو.
هەنگاو بە هەنگاو گیراوەكە ئامادە بكەن
دوو كەوچك لە جەلاتینی هاڕاو  لەگەڵ 2 كەوچك شیر تێكەڵ دەكەین پاشان نیو كەوچك سۆدەی تێ بكەن و بە باشی تێكەڵی دەكەین و بۆ ماوەی 10 تا 12 خولەك لە ناو مایكرۆوەیڤدا دایدەنێین، دواتر بە  بەكارهێنانی فڵچە بیدەن لە دەستەكانتان و وازی لێبهێنن تا وشك دەبێتەوە و وەكو لاستیكی لێ دێت و دواتر لێی بكەنەوە.
بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە هەموو رۆژێك سێ جار بۆ ماوەی مانگێك، دواتر كەمكردنەوەی بە شێوەی ئاسایی ڕێگری لە گەشەكردنی مووی لەش دەكات، بە ڕێژەی %100 ، هەروەها دەتوانرێت بۆ بەشە جیاوازەكانی لەش بەكاربهێنرێت.
دووەم: ماسكی پەتاتە،  پەتاتەیەكی بچووك توێكڵەكەی لێ بكەنەوە و پاشان كەوچكێك زەیتی زەیتوونی بەسەردا بكەن و بیخەنە نێو خەڵاتێكی كارەبایی و تا بە تەواوی تێكەڵی یەكتر دەبن، ئنجا بۆماوەی 15 خولەك بیدەن لە دەستەكانتان. هەموو ڕۆژ جارێك بەكاری بهێنن.
سێیەم: ماسكی لیمۆ ، دوو كەوچكی چا ئاوی لیمۆ و دوو كەوچكی چا هەنگوین لەگەڵا دوو كەوچكی چا سۆدە تێكەڵی یەكتر بكەن و ماوەی 30 خولەك لێی بگەڕێن تا بەتەواوی یەكتر دەگرن و تێكەڵی یەكتر دەبن. ئنجا لە دەستتانی بدەن و ماوەی 10 خولەك پێوەی بهێڵنەوە.
چوارەم: ماسكی ئاڤۆگادۆ،  نیو پارچە لە میوەی ئاڤۆگادۆ و سپێنەی هێلكەیەك و دوو كەوچك شۆفان و كەوچكێك ئاوی لیمۆ تێكەڵی یەكتر بكەن و بیدەن لە دەستەكانتان و لێی گەڕێن 15 خولەك بە دەستتان بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆن.

سەرچاوە/ thehealthawareness





وشە - ئاوات ئازاد