لەگەڵ ئەوەی عێراق زیاد لە 12 ساڵە رووی ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە و بەردەوام هاووڵاتییانی بەرەو هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دنیا رایان كردووە، بەڵام لە راپرسییەكدا هاووڵاتییانی پلەی یەكەمیان لەسەر ئاستی دنیا بەدەست هێناوە بۆ مەیلی خزمەتكردن بە لێقەوماوان.
ئەمڕۆ سێشەم، 25ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر، دامەزراوەی رۆیتەرز تامسۆن ئەنجامی راپرسییەكی بڵاو كردەوە كە لەسەر ئاستی دنیادا ئەنجامی داوە و رای گەیاندووە، هەرچەندە عێراق بەهۆی شەڕی ناوخۆیییەوە داڕماوە، بەڵام سنگفراوانترین خەڵكی هەیە لەسەر ئاستی دنیا بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان.
رۆیتەرز تامسۆنگ ئاماژەی داوە، ئەو راپرسییە جیهانییە لەسەر پێشنیازی دامەزراوەی خێرخوازی "KAF" ئەنجانم دراوە و دەریدەخات 81%ی خەڵكی عێراق یارمەتی كەسانێكیان داوە كە هەرگیز پێشتر نەیانناسیون.
ئەو راپرسییە بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی دنیادا ئەنجام دەدرێت و لە ساڵی 2010ەوە دەستی پێ كردووە و زیاتر لە نیوەی هاووڵاتییانی 140 وڵاتی دنیا بەشدارییان كردووە، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی یارمەتی خەڵكی لێقەوماویان داوە لەناو وڵاتە پڕ لە موسیبەت و شەڕاوییەكاندا بوونە.
سەرباری ئازار و مەینەتی خەڵكی عێراق بەدەست شەڕ و پێكدادانە ناوخۆیییەكان، لەڕووی یارمەتیدانی لێقەوماوانەوە دوو جار كەوتوونەتە ژمارەی یەكەمی وڵاتانی دنیا و وڵاتی لیبیا كە ئەویش بەهۆی شەڕی حووسییەكانەوە، بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت، لە پلەی دووەمی ئەو راپرسییەدایە.
سەرچاوە/ BBC- VOA