به‌ختیار عه‌لى حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامى داواكارى گشتیى سلێمانى، له دیدارێكى "وشه"دا باس له زێده‌ڕۆیییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و راى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیى له سلێمانى، زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س دراونه‌ته دادگا. ئاشكراى ده‌كات به به‌ڵگه چوار هه‌زار مووچه‌خۆرى بندیواریان له سنووره‌كه‌دا له به‌رده‌سته.
ئێوه له یاساى داواكارى گشتى نیگه‌رانن و پێتان وایه یاساكه بۆ دۆخى ئێسته نه‌گونجاوه؟
بێگومان یاساكه كۆنه و له ساڵى 1979 ده‌رچووه، یاسای داواكارى گشتى بۆ دۆخى ئێسته پێویستى به زۆر گۆڕانكارى هه‌یه، چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ داواكارى گشتى ئاماده كرابوو، به‌هۆى په‌ككه‌وتنى په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه‌كان وه‌ستاون و داواكارى گشتى ڕۆڵێكى زۆرى هه‌بووه له ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاساكان، به‌ڵام له په‌رله‌مان وه‌ستاوه و ته‌نیا وه‌ك پڕۆژه ماوه‌ته‌وه.
داواكارى گشتى له زۆر وڵات‌دا رۆڵێكى به‌رچاو و گرنگى هه‌یه و خۆى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات، به‌ڵام لێره به‌پێى یاسا داواكارى گشتى لێكۆڵینه‌وه ناكات له تاوانه‌كاندا و ته‌نیا سكاڵا بۆ دادگاى لێكۆڵینه‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه یه‌كێكه له كێشه‌كان و له هه‌ندێك وڵات‌دا داواكارى گشتى بۆى هه‌یه لێكۆڵینه‌وه له سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان بكات، زۆر خاڵى تر هه‌یه كه ئێسته كه‌موكورتین له یاساكه‌دا، سه‌ربارى ئه‌وه داوا ده‌كه‌ین داواكارى گشتى زیاتر سه‌ربه‌خۆیى پێبدرێ و له وه‌زاره‌تى داد جیا بكرێته‌وه و بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كه له ڕێگه‌ى ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆوه كاره‌كانى داواكارى گشتى به‌ڕێوه ببات.
له ماوه‌ى رابردوودا پرۆسه‌یه‌كى چاكسازى له كوردستاندا ده‌ستى پێ كرد، ڕۆڵى ئێوه وه‌ك داواكارى گشتیى سلێمانى چى بووه؟
ئێمه پێش ئه‌و پرۆسه چاكسازییه‌ى هه‌یه سكاڵاى یاساییمان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و زێده‌ڕۆیییه‌كانى سلێمانى جووڵاندووه و پێمان وایه ته‌نیا به‌و شێوه‌یه ده‌توانین به‌شدارى ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین كه سكاڵاكان بجووڵێنین و كه‌سه‌كانمان داوه‌ته دادگا، به‌ڵام له بوونى گۆڕانكارى له حكوومه‌ت و چاكسازیى كارگێڕیى رۆڵمان نه‌دراوه‌تێ، پێمان وایه ئه‌گه‌ر نیازێكى راسته‌قینه هه‌بێت بۆ ئه‌و پرۆسه چاكسازییانه‌ى هه‌یه له كوردستاندا، پێویسته ئه‌وانه‌ى سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه بچنه به‌رده‌م دادگا و ئاماده بن.
پێتان وایه نیازى راسته‌قینه له پشتى ئه‌و چاكسازییانه‌وه نییه؟
جارى كاره‌كان ته‌واو نه‌بووه و هیوادارین به‌نیازێكى راسته‌قینه‌وه ئه‌نجامى پرۆسه‌كه ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گه‌نده‌ڵى و كه‌یسیان له‌سه‌ره له به‌رده‌م دادگا نایانبینین.
ژماره‌یه‌ك لاى ئێمه هه‌یه گوایه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌ستان داوه‌ته دادگا؟
به‌ڵى، له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیى له سلێمانى زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س دراونه‌ته دادگا، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا هى ماوه‌ى ساڵێك نییه، به‌ڵكو زیاتره و جیا له‌وانه‌ش ئێسته به به‌ڵگه‌وه لامانه چوار هه‌زار كه‌س مووچه‌ى بندیواریان هه‌یه و سه‌رجه‌م ئه‌وانه ره‌وانه‌ى دادگا كراون و له‌سه‌ر یه‌كه به‌یه‌كه‌یان سكاڵا تۆمار كراوه. له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵێك كه‌یسى تر هه‌یه له داواكارى گشتیى سلێمانى كه كه‌یسى نه‌وت و پاڵاوگه‌ى نایاسایى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ترن، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌یشى زێده‌ڕۆیى ده‌كه‌ن له سلێمانى، كه‌سى حزبین یان كه‌سانێكن پێشتر له پۆستى حكوومه‌تدا بوون.
بۆ پاڵاوگه‌ى نایاسایى نه‌وت چه‌ند كه‌یس لاى ئێوه هه‌ن؟
له راستیدا ژماره‌یه‌ك كه‌یسى پاڵاوگه‌ى نایاسایى نه‌وت له سلێمانیدا هه‌یه، به‌ڵام به‌ته‌واوى ژماره‌كه‌یم لا نییه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى نه‌وت زێده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌با و ژماره‌یه‌ك سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیا هه‌یه كه ژینگه ناپارێن و سه‌رجه‌مى ئه‌وانه دراونه‌ته دادگا، به‌ڵام تا ئێسته كه‌سانى پشت كۆمپانیا و پاڵاوگه نایاسایییه‌كانمان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له كۆى ئه‌و ژماره كه‌یسانه‌ى باست كرد، چه‌ند كه‌یس یه‌كلا بوونه‌ته‌وه، له‌باره‌ى یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان گله‌یى له‌سه‌ر دادگاى سلێمانى هه‌یه؟
یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌یسانه ته‌نیا پێوه‌ندیى به دادگاوه نییه، به‌ڵكو به‌شێكى پێوه‌ندى به‌و سیسته‌مه یاساییه‌كانه‌وه هه‌یه كه له كوردستاندا كاریان پێ ده‌كرێت، زۆرجار ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاگه‌داركردنه‌وه‌یه‌كى دادگا بنێرێن بۆ كه‌سێك، چه‌ند مانگێكى پێ ده‌چێت و زۆرجار جێبه‌جێكردنى ئاگه‌داركردنه‌وه‌یه‌كى دادگا چه‌ندان مانگى پێ چووه، سیسته‌مى ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى دادگا زۆر خراپه و له دادگاكان دوا ده‌كه‌وێت و كه‌سه‌كان له‌كاتى خۆیدا له به‌رده‌م دادگا ئاماده نابن و ره‌وشى دادگاى سلێمانى بۆ ئه‌و كاره خراپه كه كۆمه‌ڵێك هۆى هه‌یه.
پێشتر باسى ئه‌وه ده‌كرا كه سلێمانى به‌ده‌م ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌وه نییه كه له كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، وه‌ڵامى ئێوه بۆ ئه‌مه چییه؟
ته‌واوى پڕۆژه چاكسازییه‌كه پێوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر داواكارى گشتى جێبه‌جێمان كردووه، ئێمه ئه‌نجامى چاكسازییه‌كان به‌كردارى نابینین و پێمان وایه گه‌نده‌ڵى و زێده‌ڕۆیى هه‌ر به‌رده‌وامه، پێویسته حكوومه‌ت پێش له‌وانه بگرێ كه زێده‌ڕۆیى ده‌كه‌ن له قۆناغى یه‌كه‌مدا، ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه دامه‌زراوه‌كانى تر هاوكاریمان بكه‌ن و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێویسته هێزى خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ، چونكه هاوكارى ئێمه نین و ڕۆڵى خۆیان نابینن له هاوكاریكردنى ئێمه‌دا، بۆ دابینكردنى هێزێكى تایبه‌ت به زێده‌ڕۆیى و گرتنى تۆمه‌تباران وه‌ڵامى نووسراومان نادرێته‌وه، تا ئێسته‌ش خه‌ڵك هه‌یه ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى دادگاى هه‌یه و نه‌گیراوه و ئه‌وانه‌ى ناچنه به‌رده‌م دادگا كه‌سانى چه‌كدارن و پێوه‌ندییان به به‌رپرسى باڵاوه هه‌یه له سلێمانى، ژماره‌یه‌ك كه‌یس هه‌ن كه زه‌وى دراوه به حزب و كۆمپانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سیته‌ك و مێرگه‌پان زۆرترین زێده‌ڕۆیى هه‌یه.
چه‌ندان شوێن باس ده‌كرێت كه موڵكى گشتین و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى تێدا كراوه؟
به‌ڵێ چه‌ندان كۆمپانیا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایانه پێشتر به‌پێى رێنوێنى و یاساى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌و كارانه‌یان كردووه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌بێ ناوهێنانى هه‌ر كێشه‌یه‌كى یاسایى هه‌بووبێت، داومانه‌ته دادگا.
یه‌كه‌ی كارگێڕیى سلێمانى هاوكاریتان ده‌كه‌ن له كاره‌كانتاندا؟
ئێمه له ئاستى پارێزگار هاوئاهه‌نگیمان هه‌یه و هه‌ندێك كێشه هه‌یه له ئاستى باڵا چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆ نموونه دوكانى چه‌كفرۆشتن به‌ئاسایى و ئاشكرا له سلێمانى هه‌یه و كارمان له‌سه‌رى كردووه، به‌ڵام دڵسۆزییه‌ك نییه بۆ كاره‌كه تا بڕیارى ئێمه جێبه‌جێ بكات، بۆیه له سلێمانى له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانمان كێشه‌مان هه‌یه و پێمان ناڵێن كه جێبه‌جێى ناكه‌ین.
له‌ناو ئه‌ندامانى داواكارى گشتى سلێمانى، پێشتر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه هه‌بووه، تۆ نه‌گه‌یشتوویته ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌و بڕیاره بده‌ى؟
ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه هۆى خۆیان هه‌بووه و پێوه‌ندى به‌جێبه‌جێ نه‌كردنى یاساوه هه‌بووه، به‌ڵام تا ئێسته شتێك نه‌هاتووه‌ته پێش من بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌كانم جێبه‌جێ بكه‌م و كه‌س نه‌یتوانیوه ڕێگرى له ئێمه بكات له كاره‌نمان، گوێمان نه‌داوه‌ته ڕێگرى حزب، له داواكارى گشتیى سلێمانى و تا ئێسته له كاركردن به‌رده‌وامین و ڕێگرى هه‌بووه، به‌لامانه‌وه گرنگ نه‌بووه و قبووڵ ناكه‌م حزب ڕێگرى له كارى من بكات.