وەزارەتی بەرگری
رووسیا، ئەمڕۆ سێشەمم، بڵاویکردەوە، مۆسکۆ و دیمەشق بەردەوامی دەدەن بە
هەڵپەساردنی کێوماڵی فڕۆکە جەنگیەکانیان بەسەر ئاسمانی حەلەب و دەوروبەریدا.
سەرۆکی کارگێڕی
پرۆسەکان لە دەستەی ئەرکان هێزی چەکداری رووسی، سێرگی رودسکوی، جەختی کردەوە، هەموو
فڕینەکانی هێزی ئاسمانی رووسی و سووری لە ناوچەکە راگیراوە بۆ دووری 10 کیلۆمەتر لە شارەکەوە، بەردەوامیش دەبین لە راگرتنی هێرشەکاندا.
ئاماژەی کرد بە،
رووسیا لەم قۆناغەدا باوەڕی بە سووپای سووری هێناوە رەزامەندی دەربڕن و بە کردەوەی
چەکدارەکان هەڵنەچن و کاردانەوەیان نەبێت.
لەسەر دۆخی عێراق
گووتی، زیاتر لە 60 کەس
کوژراو و 200 بریندار هەیە، لە سێ رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگیەکانی
ئەمەریکا بۆ سەر موسڵ و دەورووبەری.
رایگەیاند، هەوڵەکانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نەبووە بەسەر داعشدا لە موسڵ.
راشیگەیاند، لە
هەڵاتنی داعش لە موسڵەوە بۆ سووریا بەردەوامە و تا ئێستە 300 داعش گەیشتوونەتە شاری دێرەزووری سووریا لە موسڵەوە هەڵاتوون.
ئار تی