وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئاشتۆن کارتەر،
ئەمڕۆ سێشەەم، رایگەیاند، ئامانجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی واشنتن
دوای شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ لە دەستی داعش، شاری رەقەی سووریایە .
موسڵ بە گەورەترین مۆڵگەی داعش دادەنرێت لە
عێراق و بە پایتەختی خیلافەتی داعش ناسراوە، ماوەی پێنج رۆژە دەست کراوە بە پرۆسەی
ئازادکردنەوەی ئەو شارە و سوپای عێراق بە هاوکاری هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە
ئاسمانەوە لە پێشڕەویدایە.
رەقە، لە سووریا بە هەمانشێووە بە مۆڵگەی
گەورەی داعش و دادەنرێت و وەک پایتەخت تەماشا دەکرێت لە سووریا، کەمێک لەوەو بەر
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، رایگەیاند دوای موسڵ هێرش بۆ سەر رەقە دەست پێدەکەن، کە
کۆتا شوێنی داعش لە سوریادا.