ڤیدیۆ.. ئەم دوو دیمەنەی نێیمار، بێژەری یارییەكە سەرسام دەكات

:: PM:12:19:07/05/2017 ‌

لە یاریی شەوی رابردووی نێوان بەرشلۆنە و ڤیا ریاڵ لە گەڕی 36ـی لا لیگادا كە بە بردنەوەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندیی بەرشە كۆتای هات، نێیمار دا سیلڤای بەڕازیل بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و چەندان دیمەنی ناوازەی نمایش كرد. 
لە یەكێك لەو دیمەنانەدا بە شێوەیەكی چاوەڕێنەكراو لە بەرگریكاری تیپی بەرامبەر دەردەچێت و ئەوەیش وا لە بێژەر دەكات كە پێیدا هەڵبڵێت و بڵێ نێیمار لە هەسارەیەكی ترەوە هاتووە و لە زوحلەوە دابەزیوە.

لە گرتەیەكی تردا دەردەكەوێت كە نێیمار دەكەوێتە نێوان گەمارۆی سێ یاریزانەوە تا تۆپەكەی لێ وەربگرن، بەڵام ئەو بە جووڵانەوەیەكی هونەریی ناوازە لە هەرسێ یاریزانەكە دەردەچێت و بێژەری یارییەكە دەڵێ ئەوە چییە، نانا، ناوبژیوان یارییەكە رابگرە، نێیمار چی دەكات؟ وەك پلەی ستەیشن یاری دەكات.

بۆ زانین، نێیمار لە سێ یاریی پێشتری بەرشلۆنە بە هۆی راگرتنەوە لە یارییەكانی یانەكەی بێبەش بوو، ئەمە دووەمین یارییەتی دوای گەڕانەوە و نزیك بە سێ مانگە لە ئاستێكی بەرزی هونەریدا دەبینرێت.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.








وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د