ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری
كەركوك چەند چەكدارێكی نەناسراو دەست ڕێژی گوللە لە مامۆستایەكی پەیمانگەی تەكنیكی
كەركوك دەكەن و لەشوێنی ڕوداوەكە گیان لە دەست دەدات .
عەمید سەرحەد قادر،
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی شاری كەركوك بە "وشە"ی ڕاگەیاند
" ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری كەركوك دەست ڕێژی گوللە لە مامۆستایەكی
پەیمانگای تەكنیكی كەركوك دەكەن لەشوێنی ڕووداوەكە گیانی لە دەست دەدات و پەڕاوی لێكۆڵینەوە
لەلای پۆلیس بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە ".
بەگوێرەی زانیاریەكانی
"وشە" ئەم مامۆستایە ناوی (ق،ی) مامۆستای پەیمانگەی تەكنیكی كەركوكە و سەر
بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراقە و بەڕەگەز كوردە .
ڕێكەوتی 21ی ئۆكتۆبەر/تشرینی
دووەم، چەند چەكدارێكی داعش هاتن بۆ شارەكە و لەچەند باڵە خانەیەكی ئەم شارە هەوڵی
نانەوەی ئاژاوەیان دا‌و چەند هاووڵاتیەكی مەدەنی شارەكەیان كردە قوربانی و دواتر لەلایەن
هێزەكانی پێشمەرگە لەناوبران .
كه‌ركووك یه‌كێكه
له پارێزگاكانی باشووری كوردستان و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتووانی كورده و شارێكی
ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی نه‌وت، دوای رووخانی به‌عس به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراق چاره‌سه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و راپرسی له شاره‌كه دانرا
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه بڕیار له‌وه بده‌ن كه دێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی عێراق ده‌ستووری ده‌نگ له‌سه‌رداویان
جێبه‌جێ نه‌كرد، دوای هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی باشوور
و رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌وتنه ده‌ست تیرۆریستان و سوپای عێراقیش له شاره‌كه رایكرد،
به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه شاره‌كه و رێگریان له پێشڕه‌وی تیرۆریستان
كرد و ئێسته‌ش ته‌واوی سنووره‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
لێی بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌یپارێزن.
وشە / رامیار جواد