كەمێك
لەمەوبەر لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگەی هەولێر دووبرا گیانیان لە دەست دەدەن و
هۆكارەكەی بۆ تیژ ڕەوی دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی
ئەو زانیاریانەی لە كەسانی شوێنی ڕوداوەكە دراون بە "وشە" لە كاتی هاتنەوەی
دووبرا بە ئوتومبێل لە گوندی زورگەزراوی باشوری
شاری هەولێر دووبرا بەناوەكانی جواد محەمەد تەیب و سەباح محەمەد تەیب گیانیان لە دەستداوە.
هۆكاری
ڕوداوەكەش بەهۆی تیژڕەوی بوە كە كۆنتڕۆڵی ئوتومبێلەكەیان لە دەست داوە و سەر ئەنجام
هەردوو براكە گیانیان لە دەست داوە.
هاووڵاتیەكی
ئامادەبووی ڕووداوەكە بۆ "وشە" دەڵێت " بەزۆر توانرا تەرمەكە بهێندرێتە
دەرەوە لە ئوتومبێلەكە نەتوانراوە بزانرێت چ جۆرە ئوتومبێلێكیان پێبووە و تەرمەكان
ڕەوانەی پزیشی دادی كران.
بۆ ئەم
مەبەستە "وشە" پەیوەندی بە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر كرد بەڵام
وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.
وشە
/ رامیار جواد