مەکسیک هاتە ریزی رێککەتنی وەبەرهێنەرانی نەوت

:: PM:09:08:25/10/2016 ‌

وەزیری ووزەی مەکسیک، پیدرۆ جواکین کۆڵدوێڵ، ئەمڕۆ سێشەمم، رایگەیاند، مەکسیک ئامادەی کۆبوونەوەی شارەزایان دەبێت کە دەوڵەتانی رێکخراوی نێردەنی نەوت (ئۆپێک) لە کۆتایی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەم، دەبەسترێت.

لە پێشتردا، وەزیری ووزەی قەتەری رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت دەوڵەتانی وەبەرهێنەری نەوت، ئەندامان و نائەندامانی ئۆپێک کۆبوونەوەیەک ببەستن لەسەر ئاستی شارەزاییان، لە ڤییەنا رۆژی هەینی و شەموو.

دەوڵەتانی وەبەرهێنەری نەوت لە مانگی ئۆگەست/ ئابی رابردووە، سەرقاڵی ئامادەکردنی رێککەوتنێکن بۆ ئەوەی سنورێک بۆ وەبەرهێنانی نەوت دیاربکەن، تا کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دابنێن و خستنەڕوو کەمبکەنەوە و نرخی نەوت بەرز بکەنەوە.

لە ساڵی 2014ەوە نرخی نەوت لە جیهاندا بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات و دەوڵەتانی نێردەنی نەوت بەهۆی دابەزینی نرخەوە، توشی قەیرانی دارایی بوون.

نرخی نەوت لە سەرووی 100 دۆلارەوە دابەزی بۆ 20 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئێستە گەڕاوەتەوە بۆ سەرووی 50 دۆلار.



رۆیتەرز


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د