له هه‌فته‌ی 37ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، كۆرپه‌له له‌ناو سكی دایك خۆی ڕاده‌هێنێت بۆ جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دان، بۆ ئاماده‌بوون بۆ ژیان له‌ده‌روه‌ی منداڵدان، هه‌روه‌ها باس له‌دوا ڕێگه چاره‌ده‌كات ئه‌گه‌ر منداڵ سه‌رى نه‌یه‌ت.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 37ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كێشی كۆرپه‌له ئێسته به‌نزیكه‌یی 3 كیلۆگرام ده‌بێت، كۆرپه‌له له‌ناو سكی دایك خۆی ڕاده‌هێنێت بۆ جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دان، بۆ ئاماده‌بوون بۆ ژیان له‌ده‌روه‌ی منداڵدان.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئێسته ده‌ردراوی بنی زگ زیاتر ده‌بێت، ملی منداڵدان مادده‌ی لیچی زیاتر ده‌بێت، كه خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ پڕۆسه‌ی منداڵبوون، له‌م هه‌فته‌یه شوێن و بار كۆرپله‌كه‌ت چۆن بێت، به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه تاكو له‌دایك بوون.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه‌ت دانیشتبێت له‌ناو منداڵدانت (قونی هاتبێت له جیاتی سه‌ری)، ئه‌وا له‌وانه‌یه پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری هه‌بێت بۆ ده‌رهێنانی منداڵداكه‌ت، هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌ری به دوا ڕێگه‌چاره ده‌ژمێردرێت.