لێره‌و و له‌وێ زۆر له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئامانج و پێشێلكارییه‌كان و مه‌به‌ستی راسته‌قینه و پاڵپشتیكردنیان و هه‌وڵدان بۆ بوونی رۆڵیان له عێراقی دواڕۆژ ده‌گوترێت. كه‌ریم نووری سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" راى ده‌گه‌یه‌نێت كه حه‌شدی شه‌عبی نایه‌وێت ببێته ركابه‌ر و نه‌یاری پێشمه‌رگه. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "حه‌شد ئه‌زموونی باشتری هه‌یه له سوپای پاسداران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر" ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه "هیلالی شیعه كه باسی لێوه ده‌كرێت، خه‌یاڵه".
* ئه‌گه‌ر وتوێژه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه به بنبه‌ست گه‌یشت، ئێوه له به‌رامبه‌ر كورد و خواسته‌كانی هه‌ڵوێستتان چی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌یه؟
حه‌شدی شه‌عبی بریتییه له دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ناهی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراق، واته به‌شێكه له سیسته‌می ته‌ناهیی وڵات، بۆیه ناچینه ناو پێوه‌ندییه‌كان له چاككردن یان پچڕاندنیدا، هه‌ڵوێستی ئێمه له بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ كۆكی و پێكه‌وه گونجانین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ولێر. شتێكی راست نییه كه ته‌نگژه دروست بكرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له هاوبه‌شییه‌كی ته‌ناهی و چاره‌نووسین له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان بۆ سیسته‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق، ئێمه هاوسه‌نگه‌ر بووین له‌گه‌ڵ ئه‌وان و هاوشانی پێشمه‌رگه جه‌نگمان كردووه.
بۆیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پێوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ كورد نابین و بوونی چه‌ند كێشه و ناكۆكی ناگاته ئاستی دروستبوونی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، چونكه ئه‌وانه ناكۆكی ئاسایین و هیوادارین هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌غدا دوور نه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی هیچ شتێكمان له مێشكدا نییه له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كورد، ئه‌وه هێڵی سووره، جا ناكۆكییه‌كانی كورد و به‌غدا له هه‌ر ئاستێكدا بێت،.
*هێڵه سووره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی عێراق و وڵاتانی دراوسێی عێراق چییه؟
ئێمه هێڵی سوورمان نییه و پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌مووان باشه، له‌وانه ئێران و بوونی راوێژكارانی ئێرانیش به هاوشێوه‌ی بوونی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له رێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌یه، بۆیه به‌شێك نین له كێشه و ته‌نگژه‌كان، راسته هه‌ڵوێستمان له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان له دژی حه‌شدی شه‌عبیی هه‌یه كه له‌سه‌ر زانیاریی هه‌ڵه بنیات نراون، به‌ڵام هه‌وڵی باشترین پێوه‌ندی و نه‌هێشتنی ته‌نگژه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مووان ده‌ده‌ین.
*ئاخۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته ناو به‌ربه‌ره‌كانی سیاسی له عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ناكرێت رۆژێك له رۆژان سوود له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه وه‌ربگرێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، ئێمه ئامانجی سیاسیمان نییه و ئامانجه‌كانمان ته‌وه‌ره‌یین كه ئه‌وانیش به‌رگریكردنه له عێراق، واته ته‌ناهی، بۆیه رێگه به‌وه ناده‌ین ناوبانگی حه‌شدی شه‌عبی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و هه‌ڵبژاردن به‌كار بێت، نایشچینه ناو هیچ ناكۆكی و ململانێیه‌كی سیاسیی هه‌ڵبژاردن یان بارسته و هێز و حزبه‌كانه‌وه.
*به‌م دواییه باسی ئه‌وه ده‌كرا كه حه‌شدی شه‌عبی خه‌ریكی پێكهێنانی هێزی چه‌كدارییه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان وه‌ك خه‌لیفان و هه‌ڵه‌بجه، ئاخۆ به‌رنامه‌ی ئێوه بۆ پێكهاته‌كان له‌وباره‌وه چییه؟
بابه‌ته‌كه وا نییه، ئێمه وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی نابینه هۆكارێكی ده‌مارگرتن بۆ برایان له هه‌رێمی كوردستان یان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر، جیا له‌وه هه‌ندێك كه‌س له كوردی فه‌یلی یان توركمان هه‌ن ده‌یانه‌وێ خۆیان له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بنووسن و ئێمه‌ش ده‌رگه‌مان بۆ ئه‌وان كراوه‌یه، حه‌شدی شه‌عبی نایه‌وێت ببێته ركابه‌ر و نه‌یاری پێشمه‌رگه كه هێزێكن به‌رگری له هه‌رێم ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش هێزێكین به‌رگری له عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌و بابه‌ته گه‌وره كراوه.
*ئاخۆ ئێوه پاڵپشتی له پارتی كرێكارانی كوردستان و مانه‌وه‌یان له شنگال ده‌كه‌ن؟
كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆنه و بۆ به‌ر له كه‌وتنی رژێمی پێشووی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان پێگه‌یان له قه‌ندیل و شنگالدا هه‌یه و هاتنی ئه‌وانیش له رێگه‌ی به‌غداوه نه‌بووه، حه‌شدی شه‌عبی نایه‌وێت بێته ناو ئه‌و پرسه و ئاڵۆزی دروست بكات به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنی توركیان، بۆیه به‌شێك نین له ته‌نگژه‌كه و ده‌ستووری عێراقیش بوونی ئه‌وان و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی دراوسێ ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئێمه وه‌ك لایه‌نگر و نه‌یار بۆ هیچیان ناوه‌ستین، واته ئێمه پاڵپشتییان ناكه‌ین و دژیشیان ناوه‌ستینه‌وه.
*راسته ئێران پاڵپشتی له به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له به‌رامبه‌ر به‌شێكی تر كه سه‌ر به خۆی نین؟
ئێران پاڵپشتی له هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات له پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانیش.
*بۆ قۆناغی دوای داعش ئامانج و پرۆگرامتان چییه و ئێوه ئاراسته‌تان به‌ره‌و كوێ ده‌بێت؟
نه‌مانی تیرۆر به نه‌مانی داعشه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، ئێمه له‌وه ده‌ترسین داعش شانه نوستووه‌كانی وه‌گه‌ڕ بخات و وڵات بتۆقێنن، ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕوویان نه‌بێته‌وه و پاڵپشتی لێ نه‌كرێت، راسته پێشبینی له‌ناوچوونی سه‌ربازی داعش به‌م نێزیكانه ده‌كرێت، به‌ڵام رێكخستنه‌كانی مه‌ترسیدارتر ده‌بن.
*ئاخۆ شتێك هه‌یه به‌ناوی هیلالی شیعه و ئێوه وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی به‌شێك ده‌بن له‌و هیلاله و چه‌سپاندنی له‌سه‌ر زه‌ویی؟
ئه‌وانه‌ی له‌وباره‌وه باس ده‌كرێت، خه‌یاڵه و هه‌ندێك له خاوه‌ن بیری تایفی دروستیان كردووه به‌مه‌به‌ستی ده‌مارگرتنی كه‌سانی تر و مژینی تواناكانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نداو باسی لێوه ده‌كه‌ن، ئێران هیچ ده‌ستوه‌ردان و پێوه‌ندی به‌و شته‌وه نییه كه به ناوی هیلالی شیعه‌وه ناو ده‌برێت و شیعه‌ی عێراقی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه سه‌ربه ئێرانن، ئه‌وه قسه‌یه‌كی راست و دادوه‌رانه نییه و به‌تاڵه.
*رۆڵی راوێژكارانی ئێران له رێكخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی چییه و ئاخۆ راسته حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوشێوه‌ی سوپای پاسدارانی لێ ده‌كرێت؟
رۆڵ و بوونی راوێژكارانی ئێران به‌هاوشێوه‌ی بوونی راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراقدا، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌متره، هاوشێوه‌كردنی حه‌شد له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران، با روونی بكه‌مه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌هه‌مان شێوه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی لێ ده‌كرێت و ره‌نگه نموونه‌ی عێراق بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش باشتر بێت له نموونه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كه ئه‌وان هێزێك بوون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی شۆڕشی ئێران پێك هاتن، هه‌رچی حه‌شدی شه‌عبییه لایه‌نێكن له هه‌موو تایفه‌كان پێك هاتووه.
*وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی تا چه‌ند ئامانجه‌كانی ئێوه هاتوونه‌ته دی و ئاخۆ ئه‌گه‌ر سیستانی فه‌توایه‌كی تر به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌تان ده‌ر بكات، پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن؟
تا ئێسته ده‌توانین ئه‌وه بڵێین 85%ی ئامانجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌دی هاتوون و ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین تا ئێسته‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌و وڵاتانه‌شی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، نابنه پاڵپشتی عێراق و به‌رگری لێ ناكه‌ن له به‌رامبه‌ر داعش، هاوكات كه داعش گه‌یشته ده‌وروبه‌ری به‌غدا، ئه‌و وڵاتانه ته‌نیا سه‌یریان ده‌كرد، بۆیه ئێمه له پێشترین بۆ به‌رگریكردن له عێراق.