موژدێن عه‌بدوڵا ئه‌و خانمه كورده‌ى كه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا به‌هۆى چه‌ند گۆرانییه‌ك، توانى زۆرترین ده‌نگدانه‌وه له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست بكات، له دیدارێكى "وشه"دا خۆى به داهێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى رووتبوونه‌وه داده‌نێت.
مژدین باس له‌وه ده‌كات: "مه‌به‌ستى من له ڕووتبوونه‌وه یان نیمچه‌ڕووتى بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه كێشه‌ى زیاده‌یان هه‌یه و شێوه‌یان پێ قبووڵ ناكرێ، من گوتم با له ئاوێنه‌دا به ڕووتى سه‌یرى خۆیان بكه‌ن و خۆیان قبووڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆت پێ قبووڵ ناكرێ، ئه‌وا گۆڕانكارى بكه به ڕێجیم یان سپۆرت یان نه‌شته‌رگه‌ریى جوانكارى و خۆت مه‌خه داوى نه‌خۆشیى ده‌روونى به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆت پێ قبووڵ ناكرێ'.
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ئاماژه به هۆكاریكى تری خۆڕووتكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ ئه‌و خانمه جوانانه‌ی كه به‌هۆى دابونه‌ریته‌وه هه‌موو جوانیى خۆیان له‌ناو تۆپێك قوماش ده‌شارنه‌وه، بۆیه ئه‌و ڕووتبوونه‌وه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو له كاتى چوونه ده‌ره‌وه یان بۆ ئاهه‌نگه‌كان كراسێك له‌به‌ر بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه خۆیان بۆ گوڵه‌كانى خۆیان بڕازێننه‌وه و ئیتر دوور بكه‌ونه‌وه له‌و دابونه‌ریته كۆنه".
موژدێن ویستی یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد بێت له‌و بواره‌دا و ده‌ستپێشخه‌ری كرد، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ویستوویه‌تی: "ببمه داهێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ڕووتبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕووتبوونه‌وه‌ى ته‌واو نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئافره‌تى كورد به هه‌مان شێوه‌ى ئافره‌تانى دنیا به دڵى خۆیان به‌رگ بپۆشن، چونكه ئافره‌تى كورد به‌هۆى ئاین و دابونه‌ریته‌وه به‌دڵى خۆى ناژی".
ته‌واوی دیمانه‌كه سبه‌ی چوارشه‌م له ژماره 185ی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" بڵاوده‌كرێته‌وه.