"تیم حه‌سه‌ن" ئه‌كته‌ری ناسراوی دراما عه‌ره‌بییه‌كان، هاوسه‌رگیریی دووه‌می له‌گه‌ڵ "وه‌فا كیلانی" ڕاگه‌یاندكاری ناسراوی میسڕی كرد، ئه‌مه‌ش كچانی به ته‌واوی تووشی شۆك كرد.
ئه‌وه‌ی جێی تاسانی خانمان بوو، جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌یه، تیم ته‌مه‌نی 41 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی سێ ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ره سوورییه‌كه به‌لای هه‌وادارانی دراماكانه‌وه ده‌بوو كچێكی شۆخوشه‌نگی ناو بواره‌كه‌ی خۆی بهێنێ.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌م هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجام دا، بڕیاره بۆ ڕۆژی هه‌ینی (12ی ئایار/ مایۆ)، تیم حه‌سه‌ن بچێته شاری به‌یرووت پایته‌ختی لبنان، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له فێستیڤاڵی "مۆرَكس" ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕۆڵی پاڵه‌وانیی له درامای "نص یوم" كه به هاوبه‌شی "نادین نه‌جیم" ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌گێڕا، ئه‌مه‌ش زیاتر هۆكاری شۆكی هه‌وادارانیان بوو، چونكه ئه‌گه‌رچی نادین هاوسه‌رگیری كردووه، چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دراماكانیش له نێوانیان دروست ببێ.
تیم حه‌سه‌ن پێشتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "دیما به‌یاعه" ئه‌كته‌ری ناسراوی سووری كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی تۆمه‌تباركردنییه‌وه له‌لان به‌یاعه به‌وه‌ی پێوه‌ندیی سۆزداری له‌گه‌ڵ "نه‌سرین تافش" ئه‌كته‌ری سووری هه‌یه، جیا بوونه‌وه.
وه‌فا كیلانی خانمه پێشكه‌شكاری ناسراوی میسڕی كه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی له كه‌ناڵی MBC پێشكه‌ش كردووه، پێشتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارێكی لبنانی كردبوو.