به‌هۆى ترس له‌سه‌ر ژیانیان، له ماوه‌ى ساڵانى 2003 تا 2017 زیاتر له 400 هه‌زار مه‌سیحى له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه هاتوونه‌ته كوردستان، له‌و ژماره‌یه ئێسته 280 هه‌زاریان له هه‌رێمدا ماون و ئه‌وانى تریش به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه.
به‌هۆى خراپى ڕه‌وشى ژیانیان و مه‌ترسیی له‌سه‌ریان، مه‌سیحییه‌كانى عێراق به‌ره‌و هه‌رێم كۆچ ده‌كه‌ن و له كوردستاندا پارێزراون، له كاتێكدا له ماوه‌ى 17 ساڵدا زیاتر له 90 كه‌نیسه‌ى مه‌سیحیى له ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق ته‌قێنراونه‌ته‌وه و نزیكه‌ى 900 هاووڵاتیى مه‌سیحیش كوژراون و ڕفێنراون، ئه‌وه‌ش واى له مه‌سیحییه‌كانى عێراق كردووه یان به ته‌واوه‌تى عێراق جێ بێڵن، یان كوردستان بكه‌نه شوێنى ژیان و پاراستنى سه‌روماڵیان.
خالید ئه‌لبێرت به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، ژماره‌ى كۆچه‌رانى مه‌سیحى بۆ هه‌رێمى كوردستان 400 هه‌زار بوون، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا 280 هه‌زاریان له هه‌رێمدا ماون و ئه‌وانى تر به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه. زیاتر ده‌ڵێ، "له 2003 تا 2017، 90 كه‌نیسه له عێراق ته‌قێنراوه‌ته‌وه و 900 هاووڵاتیشیان بێسه‌روشوێن و كوژراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وانى ترساندووه و سه‌رقاڵى چۆڵكردنى ناوچه‌كانیانن."
باسى له‌وه‌ش كرد، كۆچكردنى مه‌سیحییه‌كان بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامه و ڕۆژانه هاووڵاتییانى مه‌سیحى سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و داواى پاراستنیان لێ ده‌كه‌ن.
ژماره‌ى مه‌سیحییه‌كانى عێراق به ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س ده‌هاته خه‌مڵاندن، به‌ڵام به‌هۆى ناسه‌قامگیری و هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنیان، ئێسته ژماره‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى ماویشن هه‌وڵى چۆڵكردنى عێراق ده‌ده‌ن یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه یاخۆ بۆ هه‌رێمى كوردستان.
سیراج ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ئاینى له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێم بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ سه‌رجه‌م مه‌سیحى و گشت ئاینه‌كانى تر. ئه‌و به"وشه"ى گوت، "كوردستان پێوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كاندا هه‌یه و پێشیان گوتراوه هه‌رێم له به‌رده‌میاندا كراوه‌یه و سهروماڵیشیان ده‌پارێزێت، بۆیه ئه‌وانیش ده‌زانن كوردستان ئارامه و ڕووى تێ ده‌كه‌ن."
دواى ڕووخانى ڕژێمهكهى سه‌دام حوسێن له عێراق، بیره مه‌زه‌وییه‌كان و تێكهه‌ڵچوونیان به ڕێژه‌یه‌كى زۆر ده‌ركه‌وتن، به شێوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاین و پێڕه‌وه جیاوازه‌كان له عێراقى نوێ‌دا بووه‌ته ئه‌سته‌م، ئه‌مه‌ش هه‌ڵگرانى بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كانى وا لێ كردووه له‌به‌ر سه‌لامه‌تیى خۆیان عێراق به‌جێ ده‌هێڵن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، به"وشه"ـى راگه‌یاند "كوردستان ده‌رگه‌ى بۆ مه‌سیحییه‌كان كردووه‌ته‌وه، له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رجه‌م داودهزگهكان شوێنیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه هه‌رێم جێى هه‌موو بیروباوه‌ڕێكى تێدا ده‌بێته‌وه."
ئه‌و ده‌ڵێ، "په‌یامى ئاین یه‌كتر قبووڵكردن و لێبوردهیییه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنى باوه‌ڕ و ڕه‌نگ و زمان، مه‌سیحییه‌كانیش وه‌ك هه‌ڵگرانى ئاینێك و وه‌ك مرۆڤیش شایسته‌ى ڕێز و پاراستنى سهروماڵیانن."
زۆر جار باس له‌وه كراوه كه مه‌سیحییه‌كانى عێراق به‌هه‌مان ڕێگه‌ى جووله‌كه‌كاندا ببرێن و هیچ شوێنه‌وار و هاووڵاتییه‌كیان له عێراقدا نه‌مێنێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌یه بۆ ڕێگریكردن له دژایه‌تیكردنیان، به‌ڵام ناسه‌قامگیریى بارودۆخى عێراق واى كردووه ئه‌و هه‌وڵانه نه‌گه‌نه ئه‌نجام.
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له په‌رله‌مانى عێراق، بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، زیاتر له جارێك هه‌وڵى ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان دراوه، به‌ڵام بارودۆخى عێراق به‌و جۆره نییه گه‌ره‌نتى ژیان و ماڵى مه‌سیحییه‌كان بكرێت.
ئه‌مین ڕای گه‌یاند، "مه‌سیحییه‌كان دێن بۆ لاى ئێمه و داواى كارئاسانى ده‌كه‌ن تا بێنه هه‌رێم و له ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق ده‌رچن، چونكه مه‌ترسییان له‌سه‌ره."
سلێمانى/ شاد كه‌یوان