هونه‌رمه‌ند گه‌لاوێژ محه‌مه‌دى ناسراو به "گه‌لاوێژ سه‌قزى"، خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و یه‌كێكه له‌و خانمه گۆرانیبێژانه‌ى له 13 ساڵى رابردووه‌وه له چه‌ندان ئاهه‌نگ و بۆنه‌ى جیاجیادا به‌شدارى كردووه. ئه‌و له كه‌نه‌دا ده‌ژی و ئێسته به سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان. له دیدارێكى "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات، بۆ كارى كلیپ بانگهێشت كراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، به‌ڵام فێڵیان لێ كردووه و له‌گه‌ڵى راستگۆ نه‌بوون.
سه‌ره‌تاى كاری هونه‌ریت بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هه‌ر له قۆناغی منداڵیمه‌وه حه‌ز و خولیام به لای گۆرانیدا چووه و له ساڵى 2003وه به یه‌كجاری ده‌ستم به گۆرانیگوتن كردووه.
خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌می گۆرانیت؟
چه‌ند تراكێكى گۆرانیم تۆمار كردووه، به‌ڵام هیچ گۆرانییه‌كم كلیپ نه‌كردووه. گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌م جاره‌م بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستى كلیپ بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ڵێیان پێ دام، درۆیان له‌گه‌ڵ كردم، بگره پێشوازیشیان لێ نه‌كردم، ئه‌گه‌ر ئه‌وه گۆرانیبێژێكى بێگانه بووایه، خه‌ڵاتیان ده‌كرد و میدیاكان ماستاویان بۆ ده‌كرد، من بۆ خزمه‌تى هونه‌ر گه‌ڕاومه‌ته‌وه نه‌ك پاره و خه‌ڵات.
ده‌ته‌وێ بڵێیت فێڵت لێ كراوه؟
به‌ڵێ فێڵیان لێ كردم، به‌داخه‌وه جگه له هونه‌رمه‌ند جه‌زاى ساز كه رێزى زۆری گرتم، هیچ پێشوازییه‌ك نه‌كرام، حه‌یفه بۆ كورد ئاوا ڕێز له ژنه گۆرانیبێژه‌كانى ده‌گرێت! من زیاتر له 20 ڕۆژه له هۆتێلم كه‌سێك نه‌هاتووه به لامدا، بۆیه ئه‌وپه‌ڕى گله‌ییم له كه‌ناڵه‌كان و هاووڵاتییانیش هه‌یه.
جگه له زمانى كوردی به زمانى تریش گۆرانى ده‌ڵێیت؟
به زمانى فارسی و توركی و عه‌ره‌بی و ئیسپانی و كرمانجى باكور گۆرانیم گوتووه.
به ده‌نگی كام هونه‌رمه‌ند سه‌رسامی؟
من هۆگری ده‌نگی محه‌مه‌دی ماملێم و سه‌رسامم به گۆرانییه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ك و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ و له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێسته‌ش عه‌دنان كه‌ریم.
له‌گه‌ڵ كێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟
پاش كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌م، ئێسته له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم كه كوڕ و كچێكن ده‌ژیم.
ئێسته پڕۆژه‌یه‌كى نوێت هه‌یه؟
به‌نیازم بۆ ساڵى داهاتوو بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان و چه‌ند كارێكى هونه‌ری و كلیپ ساز بكه‌م.
سلێمانى/ ڕێباز حه‌سه‌ن و تریفه محه‌مه‌د