بۆ جگەرەكێشەكان..باشترین گیراوە بۆ پاككردنەوەی سییەكانتان

:: PM:03:08:10/05/2017 ‌

جگەرەكێشان و زیانە مەترسیدارەكانی بۆ سەر كۆئەندامی هەناسەدان لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە، بەگوێرەی ئامارەكان لە ئەمەریكا 16 ملیۆن كەس بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن كە بەهۆی جگەرەكێشانەوە تووشی هاتوون، لێرەدا گیراوەیەك دەخەینە ڕوو، كە باشترین و خێراترین ڕێگەیە بۆ پاككردنەوەی سییەكانتان لە كاریگەری جگەرەكێشان و دوورخستنەوەتان لەو نەخۆشیانەی بەهۆی جگەرەكێشانەوە تووشی دەبن.

جگەرە بەگشتی زیانی بۆ تەواوی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی سییەكان سست دەكات بە تەواوی لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان نزیكی دەخاتەوە، بۆ ڕێگری لەو كاریگەرییە مەترسیدارانەی جگەرە بۆ سەر سییەكان دروستی دەكات، ئەو گیراوەیە تاكە ڕێگە و بەهێزترین ڕێگەیە تا بە تەواوی سییەكانتان پاك بكاتەوە.

ئەم گیراوەیە چییە؟
سێ پێكهاتەی سەرەكی هەیە كە ئەم پێكهاتانە بە بەشێكی گرنگی گیراوەكە دادەنرێن، "زەردەچەو، زەنجەفیل، پیاز" ئەم سێ پێكهاتەیە بەیەكەوە چەندان سوود بە لەش دەبەخشن بەیەكەوە بۆنێكی بەهێز و تایبەت دروست دەكەن كە یارمەتی پاككردنەوەی سییەكان دەدات.
زەردەچەو: سەرەتای دۆزینەوە و بەكارهێنانی بۆ هیندستان دەگەڕێتەوە كە رەنگێكی ئاڵتوونی هەیە. هەروەها چەندان سوودی تەندروستی بەلەش دەبەخشێت، كە لە 600 سوود زیاترە و دەوڵەمەندە بە كانزا و ڤیتامینە گرنگەكان، دژە شێرپەنجەیە بەكتریا و دژە ڤایرۆسیشە. 
زەنجەفیل : بەشێوەیەكی گشتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كۆئەندامی هەرس بەكاردەهێنرێت، بەڵام دەتوانێت زۆر سوودی تر بە لەش ببەخشێت. یەكێك لەو سوودە گرنگانەی زەنجەفیل توانای كەمكردنەوەی ئەو لینجە مادانە دەدات كە لە سیەكاندا دروست دەبن بەهۆی جگەرە كێشانەوە.
پیاز:  دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان وە دژە شێرپەنجەیە بۆ چارەسەركردنی هەندێك لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان بەكاردەهێنرێت و ڕێگری لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەیەكان دەكات.

پێكهاته‌كان
* دوو كەوچك لە زەردەچەو.
* 400 گرام پیاز.
* پارچەیەكی بچووك لە زەنجەفیل.
*  400 گرام لە هەنگوین یان هەر مادەیەكی تری شیرین، لەگەڵ لیترێك ئاو.

ئامادەكرن:
هەنگوینەكە تێكەڵ بە یەك لیتر ئاوەكە بكەن  لەسەر ئاگرێكی كز دایبنێن تا دەكوڵێت، دواتر زەنجەفیل و پیازەكە ورد بكەن و لەگەڵ گیراوەكە تێكەڵی بكەن و بەیەكەوە تۆزێكی تر لەسەر ئاگریان دابنێن، پاشان زەردەچەوی تێ بكەن و لێی گەڕێن تا سارد دەبێتەوە و دواتر بیكەنە نێو پەرداخێك و لە ناو بەفرگر هەڵیدەگرین و پێویستە بە كەوچك ئەو گیراویە بخۆنەوە و هەموو بەیانیان و ئێواران دوو سەعات ]دوای ژەمی بەیانی و ئێوارە پێویستە دوو كەوچكی لێ بخۆن. دوای دوو مانگ لە بەردەوام بوون بە تەواوی سییەكانتان پاك دەكاتەوە و هاوكات یارمەتیدەریش دەبێ لەوەی كە بەیەكجاری واز لە جگەرە بهێنن.

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد