ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەغدا تەقییەوە

:: PM:02:11:11/05/2017 ‌

سەرچاوەیەكی تەناهیی ئاشكرای كرد، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدای پایتەخت، ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق (نینا) لە زاری سەرچاوەیەكی تەناهییەوە ئەمڕۆ پێنجشەم ڕای گەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی شوعلەی بەغدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو تەقییەوە.

هەروەها گوتی، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو هاووڵاتی كوژراون و چواری تریش بریندار بوون.

ئاماژەی دا، هێزە تەناهییەكان دەستیان كردووە بەلێكۆڵینەوە و گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.

جێگەی ئاماژەیە دۆخی تەناهیی بەغدا لەدوای ساڵی 2003ەوە نائارامە و تا ئێستە هەزاران هاووڵاتی بەهۆی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە گیانیان لە دەست داوە.



وشە - سیروان