بانكی ناوەندی عێراق یەدەگی نەختینەیی ئاشكرا دەكات

:: PM:03:26:11/05/2017 ‌

بانكی ناوەندی عێراق بڕی یەدەگی نەختینەیی ئاشكرا كرد و ڕای گەیاند، لەمساڵدا بڕەكە زیادی كردووە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، ڕای گەیاند: سەرەڕای كەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەكان، لە ماوەی ڕابردوودا بەجۆرێك گەیشتووەتە 70%، بەڵام بانكەكە توانیویەتی یەدەگی نەختینەیی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بپارێزێت، بەجۆرێك پێوەری سەرەكی بۆ پارێزگاریكردن لە یەدەگی پێویست، ئەوەیە بتوانێت چەندێك دینار هەبێت لە بەرامبەردا دۆلاری پێویستیش هەبێت.

ڕوونی كردەوە یەدەگی ئێستە لە نێوان 47 ملیار بۆ 49 ملیار دولاردایە، ئەمەش بەرزترین ئاستە بۆ ساڵی 2016. دووپاتی كردەوە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان هیچ مەترسییەكی لەسەر ئەو یەدەگە نییە.

جێی ئاماژەیە بەپێی لێدوانی پێشووی سیاسەتمەدارانی عێراق لە ساڵی 2014 و لە سەردەمی حكوومەتی نووری مالیكی، یەدەگی نەختینەیی عێراق زیاتر لە ۹۰ ملیار دۆلار بووە، بەڵام مالیكی ئەو پارەیەی بەبیانووی شەڕی داعش تەخشان و پەخشان كردووە و كەمی كردووەتەوە بۆ كەمتر لە 40 ملیار دۆلار.



وشە - سیروان