لەحەویجە گورزی ئاسمانی لەداعش وەشێنرا

:: PM:12:14:12/05/2017 ‌

 

 شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی، وەشاندنی گورزێکی ئاسمانی لەدژی چەکدارانی داعش لەشارۆکەی حەویجە ڕاگەیاند.

 

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی ئەمڕۆ هەینی لەبەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "وشە" کەوتووە ئاشکرای کرد دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد وباوەڕپێکراو، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەشارۆکەی حەویجە دوو بارەگای داعشیان کردۆتە ئامانج.

 

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتە روو بارەگای یەکەمیان تایبەت بووە بە ڕاهێنانی قەناس بەدەستەکانی داعش و تیایدا ژمارەیەک قەناس بەدەست کوژراون.

 

 بارەگای دووهەمیشیان هیی بەرپرسی سەربازی ناوچەی عەباسیەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە و ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدا کوژراوە.

 

لەحوزەیرانی ساڵی ۲۰۱٤ەوە تا ئێستە ڕێکخراوی داعش دەستی گرتووە بەسەر شارۆکەی حەویجە و چەندین جاریش حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە پرۆسەی سەربازی بۆ ئازادکردنەوەی ئەو شارە دەست پێ دەکات بەڵام تا ئێستە دەستی پێ نەکردووە. 

 




وشە - سیروان