به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕاگه‌یاندنی وڵاته ئیسلامییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه 27ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان بێت.
مانگی كۆچی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به بینینی مانگه‌وه و هه‌میشه كۆتای مانگه‌كان و سه‌ره‌تای مانگه‌كان مانگ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به چاو نابینرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو مانگێك سه‌یر بكرێت بۆ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، ئه‌گه‌ر بێت و 29ی مانگی "شه‌عبان" كه پێش ڕه‌مه‌زانه، مانگ دیار بوو، ئه‌وا ڕۆژی دوایی ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر مانگیش دیار نه‌بوو، ئه‌وا مانگه‌كه به 30 هه‌ژمار ده‌كرێ و ڕۆژی دواتر ده‌بێته مانگی ڕه‌مه‌زان، چونكه مانگی كۆچی هه‌میشه یان 29 یان 30 ڕۆژه.
به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره، 29ی مانگی شه‌عبان كه ده‌كاته 25ی ئایار/ مایۆ، ئه‌گه‌ر مانگ بینرا، ئه‌وا ڕۆژی 26ی مانگ ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان. به‌پێی چه‌ند خه‌مڵاندنێك، پسپۆڕانی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه مانگ نه‌بینرا، ئه‌وا ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان.
"مەریوان نەقشبەندی" بەڕێوەبەری پێوەندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانى ئاینى لە وەزارەتی ئەوقاف، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به "وشه"ی گوت، پێم وایه 26 یان 27ی ئه‌م مانگه ده‌بێت، چونكه ناكرێ پێشبینی بكرێ به ئاسانی له‌سه‌ر ڕۆژه‌كه.
ساڵانه بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان و كۆتاكه‌ی، لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نن، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وان، مسوڵمانان پابه‌ند ده‌بن به‌و په‌رستشانه‌ی له مانگه‌كه‌دا هه‌یه.
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، چواره‌م ئه‌ركی سه‌ر هه‌ر مسوڵمانێكه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له ئاینی ئیسلامدا هاتوون، پێویسته له بانگی به‌یانی تا بانگی ئێواره به‌ڕۆژوو ببن كه بریتییه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و لادراوانه‌ی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه كراون.