سەرچاوەیەکی تەناهیی ڕایگەیاند بەهۆی بۆردومانکردنی گەڕەکە
ئازادکراوەکانی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە بە کاتیۆشا، ژمارەیەک
هاوڵاتی بونە قوربانی.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق (نینا) ئەمڕۆ یەکشەم لەزاری
سەرچاوەیەکی تەناهییەوە ئاشکرای کرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش
بەکاتیۆشا کەوتە بۆمبارانکردنی هەردوو گەڕەکی "مالیە و زوبات" و
لەئەنجامدا بەهۆی ئەو بۆمبارانەوە حەوت هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەکە
ڕونیشیکردەوە، هێزە تەناهییەکان ناچاربوون بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی
خەڵکەکە لەو ناوچانە دوربخەنەوە کە بۆمبارانکراون وبیانبەن بۆ شوێنە پارێزراوەکان. هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان
توانییان گەڕەکی "ئیقتیسادیین" لە دەستی داعش ڕزگاربکە
لە 17ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری 2016 جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی
پێ كرد، ئەویش پاش ئەوەی داعش لە حوزەیرانی 2014 تەواوی شارەكەی داگیر كرد، هاوكات
لە 24ی كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ توانرا تەواوی بەری چەپی شارەكە لە داعش پاك
بكرێتەوە، لە 19ی شوبات/فێبرایەریش جەنگی ئازادكردنەوەی بەری راستی شارەكە دەستی
پێ كردووە و تا ئێستە جەنگەكە بە سەختی بەردەوامی هەیە و چەندان گەڕەك كۆنترۆڵ
كراونەتەوە، ئێستە تەنیا ۷گەڕەك و ناوەندی مووسڵی كۆن بەدەستی داعشەوە ماون.