دیمه‌ن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازى و نێوجه‌وانانى هه‌ولێر له دیدارێكى "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات، ئێسته 21 ئافره‌ت به ماده‌ى تیرۆر گیراون و له چاكسازییه‌كه‌ى ئه‌واندا چاودێرى ده‌كرێن. ئه‌و ئاماژه به بچووكى باڵه‌خانه‌كه‌یان ده‌كات و به گه‌وره‌ترین كێشه‌ى خۆیانى داده‌نێت.
چه‌ند به‌ندكراو له چاكسازیى نێوجه‌وانانى هه‌ولێردا هه‌ن؟
به‌كۆى گشتى به‌ندكراوان بریتین له ٤٣٠ ئافره‌ت و نه‌وجه‌وان كه به تاوانى جیاجیا گیراون، هاوكات 12 ئافره‌تى خوار 18 ساڵیان تێدایه كه به‌دیاریكراوى ته‌مه‌نیان له نێوان 14-18 ساڵ ده‌بێت.
باڵه‌خانه‌ى چاكسازییه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ ژماره‌ى به‌ندكراوان گونجاوه؟
گه‌وره‌ترین كێشه‌مان له باڵه‌خانه و نه‌بوونى شوێنه. كێشه‌ى زۆرمان به‌و هۆیه‌وه رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا ژماره‌ى به‌ندكراوان زۆرن و شوێنه‌كه بچووك و نه‌گونجاوه. باڵه‌خانه‌كه بۆ جۆرى ئه‌و كه‌یسانه‌ى لاى ئێمه‌یه، گونجاو نییه. جگه‌له‌وه‌ى پێشینه‌ى مانگانه‌مان كه‌مه و هاوكات له پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى به به‌ندكراوانى نه‌خۆش كێشه‌مان هه‌یه.
زیاتر كه‌یسه‌كانى چاكسازیى هه‌ولێر چین؟
تاوانى جۆراوجۆر لاى ئێمه تۆمار كراون، هه‌ر ئافره‌تێك دێنن جۆره تاوانێكى هه‌یه و چیرۆكێكى تایبه‌تی هه‌یه. جۆری ئه‌و تاوانانه‌ی له چاكسازیدان وه‌ك دزی، كوشتن، كێشه‌ى خێزانی، ناپاكی هاوسه‌ریی و چه‌ندانى تر.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك ئافره‌تیش به‌ماده‌ى تیرۆر گیراون و لاى ئێوه له‌ژێر چاودێریدان؟
ڕاسته ژماره‌یه‌ك ئافره‌تى تیرۆریست لاى ئێمه هه‌ن یان به ماده‌ى تیرۆر گیراون. ئه‌و ئافره‌تانه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى هه‌ولێره‌وه بۆ ئێمه ره‌وانه كراون و ژماره‌یان 21 ئافره‌ته.
هیچ چالاكییه‌كى تایبه‌ت به به‌ندكراوان هه‌یه ئه‌نجامى بده‌ن؟
به‌ڵێ چالاكیى جیاجیامان هه‌یه، وه‌ك كردنه‌وه‌ى خولى فێربوونى كارى ده‌ستى، زمان، كۆمپیوته‌ر، پیشاندانى فیلمى فێركارى و په‌روه‌رده‌یى، له هه‌مانكاتدا سیمینار و ۆركشۆپى تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ئایا هه‌موو به‌ندكراوه‌كان سه‌ردانیان هه‌یه؟
به‌ڵێ سه‌ردانی بۆ هه‌موو به‌ندكراوان هه‌یه.
ده‌گوترێت له‌و چاكسازییانه‌دا كار به به‌ندكراوان ده‌كرێت، ئه‌وه راسته؟
هه‌موو به‌ندكراوێك خۆمان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ین و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریان پێ ناكه‌ین و ئه‌وه راست نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه كارى خۆیانه كاتێك به‌شدارى خولێك ده‌كه‌ن یان هه‌ر چالاكییه‌كى هاوشێوه، ئه‌وه پێى ناگوترێت كاركردن، به‌ڵكو خۆیان ئه‌و كاره‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ فێربوون و شاره‌زایى.