ئەو ژنە ناودارانەی بە دەیان ساڵ لە هاوسەرەكانیان گەورەترن

:: PM:03:55:14/05/2017 ‌

پێشتر لە میدیاكاندا باوی بوو, لیستێك لەو پیاوە بەناوبانگانە ریز دەكران كە بە دەیان ساڵ لە هاوسەرەكانیان گەورەتر بوون، بەڵام ئەوە ئیتر بوو بە رابردوو و ئێستە ژنانیش هاتوونەتە ناو ئەو كێبەركێیەوە و ئیمانوێل ماكرۆن یەك لەو نموونانەیە كە زیاتر لە بیست ساڵ لە هاوسەرەكەی منداڵترە. لێرەدا ناوی ئەو خانمە هونەرمەند و ئەكتەرانە بخوێنەوە كە زیاتر لە دەیەیەك لە هاوسەرەكانیان بەتەمەنترن.
 بریژیت ترۆینۆ و ئیمانوێل ماكرۆن
ئیمانوێل ماكرۆن تەمەنی 39 ساڵە و گەنجترین سەرۆك كۆماری مێژووی فڕەنسایە، هاوسەرەكەی ناوی بریژیت ترۆینۆیە و 25 ساڵ لە ماكرۆن گەورەترە، پێشتر بریژیت مامۆستای ماكرۆن بووە و لە چاوپێكەوتنەكانیدا بۆ میدیاكانی فڕەنسا چەندان جار ئاماژەی بەوە داوە، كاتێك ماكرۆن تەمەنی 17 ساڵان بووە، پێی گوتووە هەرچییەك بكەیت لە كۆتادا من هاوسەرگیری لەگەڵ تۆدا دەكەم. بریژیت لە هاوسەرەكەی پێشووی سێ منداڵی هەیە و ئێستەیش خاوەنی حەوت نەوەیە.

 هەیدی كلۆم و ڤیتۆ شنابڵ
هەیدی كڵۆم یەك لە مۆدێلە هەرە ناودارەكانی ئەڵمانیایە و لەدایكبووی ساڵی 1973یە، سێ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ڤیتۆ شنابڵ، دەڵاڵی ئاسەوارە هونەرییەكان هاوسەرگیرییان كرد، هەیدی كڵۆم نزیكەی 13 ساڵ لە شنابڵ گەورەترە. شنابڵ لەدایكبووی ساڵی 1986ە.


 تینا تیرنەر و ئارڤین باخ
تینا تێرنەر گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمەریكی لە ساڵی 1939 لە دایك بووە، 30 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ئارڤین باخ هاوسەرگیرییان كردووە و 16 ساڵ لە مێردەكەی گەورەترە. تینا لەبارەی هاوسەرگیرییەكەیان بۆ میدیاكان رای گەیاندووە، لە یەكەم چاوپێكەوتندا عەشقێكی قووڵ لە نێوانمان دروست بوو.

نینا و فلیپ پاڵم
نینا "گابریەل سوزانە كۆرنەر" لەدایكبووی ساڵی 1960ە و یەكێك لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی ئەڵمانیایە، زیاتر لە 12 ساڵ لە هاوسەرەكەی فلیپ پاڵم گەورەترە. ئەو دووانە بەبێ ئەوەی بە فەرمی هاوسەرگیری بكەن، نزیكەی 23 ساڵە بەیەكەوە دەژین.

 هێلینا سێگەر و زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ
زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەدایكبووی ساڵی 1981ی سویدە و یەكێكە لە یاریزانە هەرە بەناوبانگەكانی تۆپی پێ لە دنیادا. ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ هێلینا سێگەر هاوسەرگیرییان كردووە و دوو منداڵیان هەیە، هێلینا 11 ساڵ لە ئیبراهیمۆڤیچ گەورەترە.

 سام تایلۆر-جەنسۆن و ئارۆن تایلەر- جانسۆن
سام تایلەر دەرهێنەر و هونەرمەندی بەریتانیاییە و لەدایكبووی ساڵی 1969یە و لەگەڵ ئارۆن تایلەری ئەكتەری سینەمایی لە ساڵی 2012 هاوسەرگیرییان كردووە و ئێستە دوو كچیان هەیە. سام تایلەر 21 ساڵ لە هاوسەرەكەی گەورەترە.

 لیزا بۆنت و جایسۆن مومووا
لیزا بۆنت خانمە هونەرمەند و ئەكتەری ئەمەریكی ساڵی 1967 لە دایك بووە، ئەو هونەرمەندە لەگەڵ جایسۆن مومووای ئەكتەر و دەرهێنەری سینەمایی هاوسەرگیری كردووە و نزیكەی 12 ساڵ لە مومووا گەورەترە.



وشە - هیدایه‌ت جان