چۆن كاریگەری راڕایی كەم دەكەیتەوە؟

:: PM:07:29:14/05/2017 ‌
راڕایی و پەشۆكاوی زۆر مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ جا تەندروستی جەستەیی یان دەروونی، ئەو زیانی بۆ تەندروستی دڵ و میزاج و خەوتن و تەنانەت توانای خواردنی مرۆڤەوەش هەیە، بۆیە تا پێت بكرێ خۆتی لە بەدوور بگرە، بەتایبەتی كە چەندان راهێنان هەن بۆ باشتركردنی میزاجی خۆمان كە لەلایەن كۆلیجی پزیشكی هارڤاردەوە دیاری كراون و وەك ئەوانەی خوارەوە:

*كاتەكانهت ئەرێنیانە بەسەر ببە، پێویستە بزانیت كە كەسی پێكەنخەر بەكەمی بەدەست زیاد دەردانی هۆڕمۆنی رارایی دەناڵێنێت و بەو جۆرەش هەوركدنی خوێنبەرەكان كەمتر لای ئەو روو دەدات و رێژەی كۆلیسترۆلی باشیش زیاتر دەكات. 

*تێڕامان، ئەوەیان یارمەتیت دەدات بۆ تەركیزكردن و كێشانی هەناسەیەكی قووڵ و بەو جۆرە مەترسی ئەو هۆكارانە كەمتر دەكاتەوە كە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن، بۆیە راهێنانی یۆگا و تێڕمانەكانی وەك حەسانەوەی مێشك و جەستەی مرۆڤن.

*وەرزشكردن، چاڵاكی جەستەیی و ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی وەك یاری تێنس وا دەكات كە لەش مادەی كیمیایی میزاج باشكردن دەربدات وەك ئەندرۆفین و بەوەش رارایی كەم دەكاتەوە و لە نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن دەتپارێزن و ماسولكەكانی دڵت بەهێزتر دەكات و یارمەتیت دەدات بۆ گەیشتن بە كێشێكی تەندروست.

*خۆت لە دەورووبەر داببڕە، پێویستە زۆر و كەم خۆت لە دەوروبەرت داببڕی، بەتایبەتی كاتێك ئەگەر هۆكاری راراییەكەت دەرووبەرەكەت بێت، بۆیە خۆت لە ئیمێل و هەواڵەكان بەدوور بگرە و رێستێكی بۆ وەربگرە بەتێكڕای 10-15 خولەكی رۆژانە بۆ هەڵاتن لە دنیا و وردەكارییەكانی. 

*رێگە تایبەتەكانت بۆ خۆپاراستن لە رارایی بەكار بێنە، پێویستە رێگەی تایبەت بەخۆت بۆ رزگاربوون لە رارایی بەكار بێنیت، چونكە هەندێك شتی ئاسایی هەن كە هاوكات زۆر گرنگ و كاریگەرن وەك خۆشوشتن بەئاوی گەرم و گوێدانی میوزیك و بەسەربردنی كات بە ئەنجامدانی خولیاكانت.

سەرچاوە: ئاكی نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل