به‌ڕێوه‌به‌رى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له هه‌ولێر راى ده‌گه‌یه‌نێت كه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى هه‌زار سكاڵای توندوتیژى له بهڕێوهبهرێتییهكهدا تۆمار كراوه و ئه‌و هۆكاری ئه‌وه رون ده‌كاته‌وه كه بۆچی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ریان سكاڵا تۆمار ناكه‌ن؟.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئایار/ مایۆ، ژیله‌مۆ عه‌بدوالقادر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته كارى به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه كراوه به توندوتیژى خێزانى، بۆیه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى هه‌زار سكاڵا و توندوتیژى له بهرێوهبهرێتییهكهدا تۆمار كراوه.
زیاتر گوتى، سكاڵاكان جۆراوجۆرن و هه‌ندێك جار كوڕ له‌سه‌ر باوك یان به‌پێچه‌وانه‌وه تۆمار كراوه و كار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌كرێت.
له‌باره‌ى ده‌ستدرێژى به‌رامبه‌ر ژنان، عه‌بدوالقادر راى گه‌یاند كه ده‌ستدرێژییه‌كان جۆراوجۆرن و هه‌ندێك جار ده‌ستدرێژى سێكسى تا یه‌ك توانج ده‌گرێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى كولتووره‌وه ژنان له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان ناتوانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره ئاماژه‌ى دا كه له ڕێگه‌ى پۆلیسى رێكارى هه‌وڵ دراوه كه هه‌ندێك ده‌ستدرێژى كه پێشتر له‌نێو بازاڕه‌كاندا هه‌بوو، كۆنتڕۆڵ بكرێت وه‌ك توانج لێدان له ژنان و چه‌ندان شتى تر.
لاى خۆیه‌وه باخان عه‌لى توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به"وشه"ى راگه‌یاند، له هه‌رێمى كوردستان توندوتیژى به‌ته‌واوى جۆره‌كانییه‌وه روو له‌زیادبوونه، به‌ڵام به‌شێك له‌و توندوتیژییانه به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌كرێت به شاراوایی ده‌هێڵدرێنه‌وه.
روونى كرده‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه توندوتیژى سێكسییه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن ژنان له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌نگ نێن و سكاڵا تۆمار نه‌كه‌ن، كه به‌شێكى پێوه‌ندى به كۆمه‌ڵگه و خانه‌واده و كولتووره‌وه هه‌یه.
باخان ئاماژه‌ى دا، هه‌ندێكجار ژنان بۆ به‌دناو نه‌بوونى خۆیان سكاڵا تۆمار ناكه‌ن و ده‌ترسن له‌وه‌ى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى تر سه‌یریان بكرێت و سڵ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رێتى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ئاماره‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به چه‌ندان حاڵه‌تى توندوتیژى سێكسى و په‌لاماردانى ژنان كراوه.