كه‌یلان عه‌بدوڵا خانمه پێشكه‌شكاری كورد، به شێوازێكی نوێ ده‌ست به كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كاته‌وه و به‌م زووانه به هه‌وادارانی شاد ده‌بێته‌وه.
كه‌یلان عه‌بدوڵا پێشتر چه‌ند پڕۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنی وه‌ك (خوانی ئێمه و ماڵی ئێمه) پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌پڕ بۆماوه‌ی ساڵێك هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیی پێشكه‌ش نه‌كرد و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه باوكی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قوڕسی بۆ كرا و گه‌ڕایه‌وه ئێران.
له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌یلان ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه كه به شێوازێكی نوێ، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی (ماڵی ئێمه) ده‌كاته‌وه.