ئەفسەرێك لەكاتی وەرگرتنی 100 هەزار دۆلاری بەرتیل گیرا

:: PM:02:07:15/05/2017 ‌

وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرتنی ئەفسەرێكی پلەبەرزی لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەكان بەتۆمەتی وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دۆلار وەك بەرتیل ڕاگەیاند.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە"كەوتووە و ڕای گەیاندووە، مەفرەزەكانی نووسینگەی پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە ئەفسەرێك بەپلەی ڕائید كە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان كار دەكات، لە كاتی وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دۆلار وەك بەرتیل بگرن.

ئاماژەی داوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن هاووڵاتییەكەوە بەوەی گوایە ئەفسەرێك بەپلەی ڕائید لە نووسینگەی نەهێشتی تاوانەكان داوای وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دۆلار دەكات لە بەرامبەر دەركردنی بڕیاری گرتن بۆ بكوژی برای هاووڵاتییەكە، دەستبەجێ مەفرەزەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كرا.

ڕوونی كردووەتەوە، دوای دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی پارەكە لەلایەن ئەفسەرەكەوە، دەستبەجێ گیراوە و ڕەوانەی لێكۆڵینەوە كرا.

عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی ساڵانە بەپێی ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، لە ڕیزی هەرە پێشەوەی وڵاتە گەندەڵەكاندایە و ناوبەناو چەند بەرپرس و لێپرسراوی سەربازی دەگیرێن.

بەپێی ئامارە حكوومییەكانیش، زۆرترین گەندەڵی لە كەرتی سەربازی و لەناو حزبە سیاسییەكاندایە.




وشە - سیروان