له هه‌فته‌ی 38ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات كه گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشی كۆرپه‌ڵه به نزیكه‌ی 30 گرام زیاد ده‌بێت له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها ژانه زگی ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات له سه‌ره‌وه‌ی منداڵدان.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 38ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، پیسایییه‌كی زۆر خڕ ده‌بێته‌وه له‌ناو ڕیخۆڵه‌كانی كۆرپه‌ڵه، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه پیسایی بكات له‌ناو منداڵدان (پێش ئه‌وه‌ی له دایك ببێت)، ئه‌وا ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه (یه‌كه‌م پیسایی كۆرپه‌ڵه ڕه‌نگی سه‌وزێكی تۆخه).
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ژانه زگی ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات له سه‌ره‌وه‌ی منداڵدان، پاشان بڵاو ده‌بێته‌وه به ناو هه‌موو منداڵدان، پاشان ده‌گاته خواره‌وه‌ی پشتت و حه‌وز، پرۆسه‌ی منداڵبوونی ته‌واو و ڕاست زۆر به ژانه وه هه‌روه‌ها ژانه‌كه‌ش كه‌م نابێته‌وه به گۆڕینی شوێنی خۆت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشی كۆرپه‌ڵه به نزیكه‌ی 30 گرام زیاد ده‌بێت له ڕۆژێكدا.