زەنجەفیل ڕەگێگی ڕووەكی زۆر گرنگە و دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریا، دژە هەوكردن و دژە مشەخۆرەكانە و زۆر پێكهاتەی خۆراكی یەكجار بەسوودی تێدایە بە تایبەت ڤیتامین C، مەگنیسیۆم ، هەندێك كانزای تر، زەنجەفیل سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات ، ئازار كەم دەكاتەوە ، یارمەتی هەرسكردن دەدات، نەخۆشییەكانی دڵ چارەسەر دەكات و ڕێگە لە هەناسەتەنگی دەگرێ و هەروەها زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە كە یارمەتی پاككردنەوەی جگەر دەدات و ژەهراویبوون ناهێڵیت.
ئەو ڕەگە ڕووەكییە چارەسەر و یارمەتیدەرە بۆ زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی تووشی مرۆڤ دەبێت، لە دێر زەمانەوەش وەك چارەسەرێكی دەگمەن و ناوازە كەڵكی لێ وەرگیراوە.
خواردنەوەی ئەم گیراوە تەندروستە چەندین سوودی گرنگ بەلەش دەگەیەنێت، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
* جگەر پاك دەكاتەوە.
*یارمەتی خستنە دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات.
* مەترسییەكانی جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە.
* بڕی پێویست لە ئۆكسجین و كانزا و ڤیتامین بە لەش دەدات.
* شێرپەنجە لەناو دەبات و گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان دەوەستێنێ.
چۆن ئەم چایە دروست دەكرێت:
یەك لەسەر چواری كەوچكێك لە زەنجەفیلی هاڕاو، لەگەڵ یەك لەسەر چواری كەوچكێك لە زەردەچەو، كەمێك زەیتی گوێز هیند، پەرداخێك ئاو، هەنگوینی ئەندامی، كەمێك شیر، پێكهاتەی ئەو جۆرە چایەن.
چۆنیەتی ئامادەكردنی گیراوەكە:
پێویستە پێش هەموو شتێك ئاوەكە بكوڵێنرێت دواتر زەردەچەو و زەنجەفیلەكەی تێدەكەین، پاشان بەجێی دبهێڵن تا 10 خولەك وە دواتر شیرەكەی تێ دەكەین. چاكە ئامادە دەبێت و هەنگوین و زەیتی گوێز هیندی تێدەكەین، ئنجا دەیخۆینەوە و تەواوی ئەو سوودانەی لەسەرەوە باسمان كردن، بە جەستە و تەندروستی مرۆڤیان دەگەیەنێت.