شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق له چوارچێوه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری ڕاستی شاری مووسڵ، ئه‌مڕۆ ئازادكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكی تری ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ى ئایار/ مایۆ، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سوپای عێراق له زاری فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی (قادمون یا نینوی) بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی دژه تیرۆر، توانیویانه گه‌ڕه‌كی ئه‌لعرێبی له به‌ری راستی شاری مووسڵ ئازاد بكه‌ن.
یاره‌ڵا ئاماژه‌ی داوه كه زیانێكی زۆریشیان له چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش داوه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016 جه‌نگی ئازاد كردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی 2014 ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد.
هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوبات/فێبرایه‌ریش جه‌نگی ئازاد كردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه و ته‌نیا ٦گه‌ڕه‌ك و ناوه‌ندی مووسڵی كۆن به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماون.