وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕای گه‌یاند، بۆ یه‌كه‌م جار كچه كوردێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی بۆوینگ 737-800ی قه‌باره گه‌وره.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه وه‌رتێ بابه‌كر عه‌لی كاپتنی فڕۆكه كه‌یه و بۆ یه‌كه‌م جاره كچێك ببێته فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی بۆوینگی قه‌باره 737-800ی گه‌وره و وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی له ناودارتین په‌یمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی بۆ دابین كردووه.
وه‌رتێ بابه‌كر عه‌لى له دایكبووی ساڵى 1991ی شاری سلێمانییه و له ئێسته‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌دانیمارك ده‌ژی و هه‌ر له‌وێش خوێندنی ته‌واو كردووه.
پێشتریش وه‌رتێ خولێكی فڕۆكه‌وانی له دانیمارك ته‌واوكرد بوو كه ماوه‌كه‌ی 5 ساڵ بوو هاوكات له بواری فڕۆكه‌وانیدا تائێستا 15 خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.