ئەم کچە به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك شۆكی كردن


كچێكی برازیلی، توڕه‌ییه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كه‌س چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا كه‌ "ڤیكتۆریا مۆله‌ر" له‌ لاپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌رازێكی گینی خستووه‌ته‌ مایكرۆیڤێكی خواردن گه‌رمكردنه‌وه‌دا.

ئه‌و كچه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌، ڤیدیۆكه‌ی له‌ تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، هاوڕێكانی هانیان داوه‌ وا بكات.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له‌ بڕازیل و هه‌موو جیهان بڵاو بووه‌وه‌، به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ زۆری داوای سزادانی ئه‌و كچه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی و هاشتاگێكی تایبه‌تیشیان به‌ناوییه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، ڤیكتۆریا، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ی كرابووه‌ سه‌ری، هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر داخست.



سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


وشە - كوردۆ شابان


AM:09:42:16/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 20071 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌