ئه‌ندرۆید پێشی ویندۆزیشی دایه‌وه‌


ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك بپرسی چ سیسته‌مێكی كاركردنی ئه‌لیكترۆنی زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه‌، یه‌كسه‌ر بڵێ ویندۆز پاشان ئایۆس، به‌ڵام ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی، چونكه‌ ئه‌ندرید پێشی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی داوه‌ته‌وه‌.

سیسته‌می به‌كارهێنانی ئه‌ندرید كه‌ كۆمپانیای گووگڵ بۆ ئامێره‌ هۆشمه‌نده‌كانی دروست ده‌كات و ده‌یان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی وه‌ك: سامسۆنگ، ئێڵ جی، سۆنی، ئێچ تی سی، هواوی، بلاكبێری و زۆری تر به‌كاری ده‌هێنن، ئێسته‌ یه‌كه‌م سیسته‌می كار پێكراوه‌ له‌ دنیادا، پێشی سیسته‌می ویندۆزی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت دروست ده‌كرێ و ماوه‌ی ده‌یان ساڵه‌ یه‌كه‌م بووه‌.

ڕكابه‌رییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕ له‌ نێوان ئه‌و دوو سیسته‌مه‌یه‌، پاشان سیسته‌می ئایۆسی كۆمپانیای ئه‌پڵ دێت، به‌ڵام ڕكابه‌رێكی هێنده‌ به‌هێز نییه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌چێ.

جێی ئاماژه‌یه‌، سیسته‌می ئه‌ندرۆید كه‌ نزیكی 38%ی ته‌واوی به‌كارهێنانی سیسته‌مه‌كانه‌، پێش پێنج ساڵ ته‌نیا 2.4٪ی له‌ ده‌ست بوو، ئه‌وكات 80٪ بۆ ویندۆز بوو، به‌ڵام كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ڕكابه‌ریدا هه‌ر له‌ لووتكه‌ی بێ ڕكابه‌ردا بمێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز



وشە - كوردۆ شابان


AM:10:06:16/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌