موژدێن عه‌بدوڵا ئه‌و خانمه كورده‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا به‌هۆى چه‌ند گۆرانییه‌ك، توانى زۆرترین ده‌نگدانه‌وه له میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات. له دیدارێكى "وشه"دا خۆى به داهێنه‌رى "فه‌لسه‌فه‌ى رووتبوونه‌وه" داده‌نێت.
موژدین هاوكات هۆی جێهێشتنی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت "وه‌ك ئێسته به‌رده‌وام بم ناتوانم له داهاتوودا هیچ پرۆژه‌یه‌كم هه‌بێ".
موژدێن كێیه و له چ ماڵباتێك هه‌ڵكه‌وتووه؟
له سلێمانى له دایك بووم و ته‌مه‌نم 35 ساڵه. 20 ساڵه كوردستان‌م جێ هێشتووه و له هۆڵه‌ندا ده‌ژیم. هۆى جێهێشتنى وڵاتم به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى بووه، چونكه من به منداڵى به ده‌وڵه‌مه‌ندى په‌روه‌رده كرام، به‌ڵام به‌هۆى جه‌نگه‌وه باوكم هه‌موو پاره‌كانى له ده‌ست دا و هه‌ژار بووین و چووینه گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشین، بۆ منیش زۆر سه‌خت بوو بتوانم له گه‌ڕه‌كێكى هه‌ژارنشین ژیان بگوزه‌رێنم، بۆیه ڕووم له هه‌نده‌ران كرد.
ماوه‌یه‌كه هیچ كارێكى نوێت نییه، یان له داهاتوودا هیچ پڕۆژه‌یه‌كت له به‌رده‌ستدا هه‌یه؟
هۆى ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مى كۆمپانیاى موزیك له كوردستاندا و زۆربه‌ى كۆمپانیاكانیش پێم ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ كوردستان به‌بێ به‌رامبه‌ر كارت بۆ ده‌كه‌ین، منیش خه‌ونمه به‌كارى خێرخوازى بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، به‌ڵام له‌مكاته‌دا له ده‌ستمدا نییه، بۆیه پێیان ده‌ڵێم نایه‌م باشتره، هه‌روه‌ها بۆ داهاتوویش ناتوانم به‌ڵێن بده‌م و بڵێم پڕۆژه‌م ده‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێسته بێت باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ پڕۆژه‌یه‌كم هه‌بێت.
كه‌واته هۆى سه‌ره‌كى له نه‌بوونى كار و پرۆژه‌ى نوێتان چییه؟
هونه‌رى كوردى نه‌بووه‌ته پیشه بۆ هونه‌رمه‌ند، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌ب و تورك یان ئه‌مه‌ریكایى به‌هۆى هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه داهاتێكى باشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت به‌و داهاته هاوكارى كه‌سانى تریش ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه به‌هۆى هونه‌ره‌وه پاره بۆ خۆم كۆ بكه‌مه‌وه، مه‌به‌ستمه هونه‌رمه‌ندانى كوردیش به‌هۆى ئه‌و داهاته‌ى له ڕێگه‌ى هونه‌ره‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، بتوانن كارى گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ن و خزمه‌تى زیاتر بكه‌ن، منیش به‌هۆى ئه‌مه‌وه نه‌متوانیوه به‌رده‌وام پڕۆژه و كارى هونه‌ریم هه‌بێت.
بۆچى له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام باسى عه‌شق و خۆشه‌ویستى ده‌كه‌ی؟
چونكه سه‌رچاوه‌ى مرۆڤ دروستبوونی "عه‌شقه"، خۆشه‌ویستى سه‌رچاوه‌ى دروستبوونى مرۆڤه.
خۆشه‌ویستیت بۆ عه‌شقێكى هه‌میشه‌ییه، یان به‌لاته‌وه ئاسایییه زوو زوو ده‌ستبه‌ردارى یاره كۆنه‌كه‌ت بیت و له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر خۆشه‌ویستى دروست بكه‌یته‌وه؟
له ڕاستیدا من حه‌زم له مرۆڤ گۆڕین نییه له ژیانى خۆمدا، پێم خۆشه بۆ هه‌میشه خۆشه‌ویستى بكه‌م، به‌ڵام بڵێم چى كه رۆشنبیریم به‌رزى هێنا و له‌گه‌ڵ كوڕى كورد نه‌ماوم.
فه‌لسه‌فه‌ى ڕووتبوونه‌وه یان نیمچهڕووتى بۆ ئافره‌تان به‌لاى تۆوه چى ده‌گه‌یه‌نێ؟
مه‌به‌ستى من له ڕووتبوونه‌وه یان نیمچهڕووتى بۆ ئه‌و كه‌سانه بوو كه كێشى زیاده‌یان هه‌یه و شێوه‌یان پێ قبووڵ ناكرێ، من گوتم با له ئاوێنه‌دا به ڕووتى سه‌یرى خۆیان بكه‌ن و خۆیان قبووڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خۆت پێ قبووڵ ناكرێ، ئه‌وا گۆڕانكارى بكه به ڕێجیم یان سپۆرت یان نه‌شته‌رگه‌ریى جوانكارى و خۆت مه‌خه داوى نه‌خۆشیى ده‌روونى.
هۆیه‌كی تری خۆ ڕووتكردنهوهم په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ ئه‌و خانمه جوانانه‌ی به‌هۆى داونهریتهوه هه‌موو جوانیى خۆیان له‌ناو تۆپێك قوماش ده‌شارنه‌وه، ئه‌و ڕووتبوونه‌وه‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو له كاتى چوونه ده‌ره‌وه یان بۆ ئاهه‌نگه‌كان كراسێك له‌به‌ر بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه خۆیان بۆ گوڵه‌كانى خۆیان بڕازێننه‌وه، گوتم با وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تى كورد ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌م و ببمه داهێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ڕووتبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕووتبوونهوهى ته‌واو نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئافره‌تى كورد به هه‌مانشێوه‌ى ئافره‌تانى دنیا به دڵى خۆیان به‌رگ بپۆشن، چونكه ئافره‌تى كورد به‌هۆى ئاین و داونهریتهوه به‌دڵى خۆى ناژی.
جگه له گۆرانى حه‌ز به چ بوارێكى تر‌ى هونه‌رى ده‌كه‌ى؟
نووسینم زۆر به‌لاوه جوانه و خهونیشمه به كردار كه‌سه خاوه‌ن فیكره‌كان ببینم، جگه له‌مه‌ش حه‌ز ده‌كه‌م به‌شدارى دراما بكه‌م و ڕۆڵ ببینم، به مه‌رجێك له‌و ڕۆڵه‌دا گریانى تێدا نه‌بێ، چونكه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانم سه‌ركه‌وتوو بم تیایدا، هه‌روه‌ها ئه‌وه خه‌ونى منه كوردیش به هه‌مانشێوه‌ى تورك و هۆڵهندایى و ئه‌مه‌ریكایى بتوانێ دراما و فیلم به‌رهه‌م بێنێت، هه‌موو ئاواتیشم ئه‌وه‌یه به‌هۆى ئه‌و ڕۆڵه سهرهكییانهوه سه‌ركه‌وتوو بم و خه‌ڵات بكرێم.
ئه‌گه‌ر له داهاتوودا وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شدارى هه‌ر درامایه‌ك یان فیلمێك بكه‌ى، ئاماده‌ى هه‌موو ئه‌م سنوورانه ببهزێنى كه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا بڤه‌یه؟
به‌لامه‌وه زۆر ئاسایییه هه‌موو ڕۆڵێك ببینم و به سنوور بهزاندنیشى نازانم، چونكه ئه‌گه‌ر له دراما یان فیلم ده‌رهێنه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌م پێ بسپێرێ، ماناى ئه‌وه نییه به‌ڕاستى ناپاكیم له خۆشه‌ویسته‌كه‌م كردووه، یان له‌شی خۆم به‌هه‌موو كه‌سێك به‌خشیوه، به‌ڵام ئاماده نیم ئه‌و كاره بكه‌م، چونكه من یه‌كجار ئه‌و كاره‌م كردووه، له به‌رامبه‌ردا سووكایه‌تى زۆرم پێ كرا، بۆیه نامه‌وێت جارێكى تر ده‌روونم تێك بشكێنم، له هه‌مانكاتدا كوردم زۆر خۆشده‌وێ و نامه‌وێ ئه‌م سنوورى ڕێزه ببه‌زێنم.
محه‌مه‌د جه‌مال