تابلۆیەكی بیكاسۆ بە 45 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

:: PM:12:33:16/05/2017 ‌

لە زیادكردنێكی ئاشكرادا، لە ئەمەریكا یەكێك لە تابلۆ هونەرییەكانی هونەرمەندی جیهانی بیكاسۆ بە 45 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

لە ناوەندی زیادكردنی ئاشكرادا لە نیویۆركی ئەمەریكا، تابلۆیەكی هونەری بیكاسۆ كە ئافرەتێكی دانیشتووە، نرخەكەی گەیشتە 45 ملیۆن دۆلار.
ئەو ئافرەتەی لە تابلۆكەدایە یەكێكە لەوانەی كە بیكاسۆ خۆشی ویستووە و عاشقی بووە.

نازییەكان لە ماوەی جەنگی دووەمی دنیادا دەستیان بەسەر ئەو تابلۆیەدا گرتبوو، بەڵام هێزی بەرگریی فەڕەنسا توانییان بیگەڕێننەوە و ئێستەیش لە پاریسەوە دەگەڕێتەوە مۆرافیا.

لە ساڵی 2015ـدا تابلۆی ئافرەتی جەزائیر بە نزیكەی 179 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئەویش لە زیادكردنی كریستێزدا كە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی بوو لەو فرۆشتنی ئەو جۆرە تابلۆیانەدا.

یەكێك لە مامۆستاكانی زانكۆ لە ئەمەریكادا ئەو تابلۆیەی ئافرەتی دانیشتووی كڕیوە، پێش چەند ساڵێكیش هەمان تابلۆ بە 26 ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو.

دۆرا مار و بیاكسۆ پێوەندییەكی بەهێزی نۆ ساڵە پێكەوەی گرێ دابوون، لە ساڵی 1939ـدا ئەو تابلۆیەی كێشاوە كە تەمەنی 58 ساڵان بووە و تەمەنی دۆرا مار 31 ساڵان بووە.

تابلۆی ژنی دانیشتوو، لە گرینگترین تابلۆكانی بیكاسۆیە كە تێێدا خۆشەویستی و حەزی سێكسی خستووەتە روو، هەروەك چۆن لە زۆربەی تابلۆكانیدا ئەوەی خستووەتە روو.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د